"شەنگال بە رووناکی ئاگری نەورۆز دەڕازێنینەوە"

ژنانی شەنگال بە جۆشەوە چاوەڕێی هاتنی نەورۆز دەکەن و ئاماژەیان بەوەدا نەورۆز هۆکاری تێکۆشان و بەرخۆدانە بۆ هەموو گەلانی ئازاد.

نەسرین حەسەن

 

شەنگال- ٢١ی ئادار بۆ گەلی کورد ڕۆژی نوێیە و نەورۆز مژدەی سەرکەوتن و ئازادییە، ژنانی ئێزدی بەخۆشییەکی زۆرەوە چاوەروانی نەورۆز دەکەن، ئەندامانی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی- تاژێ داوا لە هەموو گەلانی ئازاد دەکەن کە پێکەوە بە ڕۆحی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و ئاگری سەرهەڵدان پێشوازی لە نەورۆزە بکەن.

 

"نەورۆز ڕۆژی ڕاپەڕینی گەلانی ئازادە"

شەمسە شەنگالی، ئەندامی تاژێ، هەستی خۆی بۆ هاتنی نەورۆز دەربڕی و وتی: نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین، ئەم نەورۆزە بۆ ئێمە نەورۆزی یاخیبوون و بەرخۆدان و ئاشتییە، بە ڕۆشنایی ئاگری پیرۆزی نەورۆز هیوادارین ئەم نەورۆزە ببێتە نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و هەموو گەلانی چەوساوە.

 

"ئێمە شەنگالمان بە ئاگری نەورۆز دەڕازێنینەوە"

نەعیم خەلەف، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی شارۆچکەی خانەسۆر وتی: نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد پیرۆز دەکەین، ئێمە زۆر زەحمەتیمان بینیوە، چەندین شەهید و قوربانیمان داوە بۆ ئازادی گەلەکەمان، بەڵام ئەوە بەس نییە و هەموو کاتێک ئێمە دەبێت بەهێز بین، داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەین کە لە نەورۆزی شەنگالدا ئامادەبن و شەنگالمان بە ڕۆحی ئاگری نەورۆز بڕازێنینەوە".

 

ت.پ