ئەو پیاوەی لە سلێمانی هاوژینەکەی سوتاند دەستگیر کرا
پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت کە مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه نه‌وتی كردبوو به هاوژینەکەیدا سوتاندبوی دواتر هه‌ڵاتبوو. ناوەندی هەواڵ
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-silemany-jpgdcf62f-image.jpg)
پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت کە مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه نه‌وتی كردبوو به هاوژینەکەیدا سوتاندبوی دواتر هه‌ڵاتبوو.
ناوەندی هەواڵ
ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردو بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات ئاگاداركرایه‌وه له‌بوونی ڕووداوی سوتانی ژنێك، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و دوای گواستنه‌وه‌ی ژنه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه، ده‌ركه‌وت كه ڕێژه‌ی سووتانی جه‌سته‌ی ژنه‌كه ل٧٥٪ە، هه‌روه‌ها دوای وه‌رگرتنی ووته له‌ژنه‌كه، ده‌ركه‌وت كه هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی "هـ، ڕ، ح" له‌دایكبووی ساڵی ١٩٩٧ له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا نه‌وتی پێدا كردوه‌و سوتاندوویه‌تی‌و دواتر هه‌ڵاتووه به‌ره‌و سنوور به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون‌و خۆحه‌شاردان.
ئاماژە بەوەشکراوە کە پاش ڕووداوه‌كه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌رجه‌م به‌ش‌و بنكه‌كانی ڕاسپارد بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار، توانرا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا تۆمه‌تباره‌كه بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت.
له‌ئێستادا تۆمه‌تباری ناوبراو به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماددەکانی ٤٠٦، ٣١ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.