ئۆتۆمبێل منداڵێکی شێلاو بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا
لە قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی شێلاو پاش ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
موقەدەمی مافپەروەرعەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەناحییەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی تەمەن شەش ساڵانی بەناوی "ڕەوازعوسمان حەمید" شێلا، هەڵات و
دوای گەیاندنی منداڵەکە بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلارو چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، بەڵام بەداخەوە بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری کردوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ٢٤ی هاتووچۆ بەندکراوە.