کەیسی ڕۆژنامەنووس رۆزا مەتینا بینرا

لە کەیسی نووسەر و ڕۆژنامەنووس ڕۆزا مەتینا بە تۆمەتی "بوون بە ئەندامی ڕێکخراوێکی نایاسایی"، داواکاری گشتی داوای زیندانیکردنی کردووە.

ئامەد

 

دۆسیەی دووەمی نووسەر و ڕۆژنامەنووس ڕۆزا مەتینا بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکانی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی گەلان "KCD" براوەتە بەردەم پێنجەمین دادگای باڵای تاوانەکانی ئامەد، ڕۆزا بەشدار نەبوو لە دۆسیەکەدا و پارێزەرەکەی ڕەسوڵ تەمور ئامادەبوو داواکاری گشتی بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" لە ٧ ساڵ و شەش مانگ زیندانیی تا ١٥ ساڵی بۆ داوا کرا.

 

پارێزەر ڕەسوڵ تەموور داوای کرد کاتی زیادە بۆ ئەوەی بتوانێت بەرگری بکات و شاندەکەی دادگا داواکاریی پارێزەر ڕەسوڵ تەمووریان بۆ ماوەیەکی زۆر پەسەند کرد و دانیشتنیان بۆ ١٢ی تشرینی یەکەم دواخست.