سەحەر وەک یەکەم ژنی کورد لە مێژووی نەرویج بوو بە ئەندامی پەرلەمان

سەحەر ئایدار کە خەڵکی باکوری کوردستانە و لە ١١ ساڵییەوە نیشتەجێی وڵاتی نەرویجە، بوو بە ئەندامی پەرلەمانی نەرویج.

ناوەندی هەواڵ


سەحەر ئایدار لەدایکبووی ١٩٨٩یەو خەڵکی باکوری کوردستانە، سیاسەتمەدارێکی نەرویجییە بۆ پارتی سوور، هەروەها دووەم کاندید بوو بۆ هەرێمی ئۆسلۆی ئەو وڵاتە، ئایدار لەساڵی ٢٠١٢ _ ٢٠١٤ ڕێبەری رۆد ئۆنگدۆم بوو.


سەحەر لە تەمەنی ١١ساڵییەوە لە وڵاتی نەرویج نیشتەجێیە و پێش ئەوەی لەساڵی ٢٠١٠ وەک سکرتێری رۆد ئۆنگدۆم هەڵبژێردرێت، یاریدەدەری باخچەیەکی ساوایان بوو، پاشان وەک سکرتێری گشتی چوو بۆ ئۆسلۆ و لە گرۆد دالن نیشتەجێبووە، لەمانگی نیسانی ٢٠١٢ لە کۆنگرەی گەنجانی پارتی سوور هەڵبژێردرا .


لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٧ی ستۆرتنگدا سەحەر ئایدار وەک دووەمین هەڵبژاردنی لیستی ئۆسلۆ کاندیدکرا، لەدوای هەمان ساڵ، وەک جێگر بۆ ستۆرتینگ هەڵبژێردرا.


هاوکات لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢١دا سەحەر وەک ئەندام پەرلەمانی نەرویج هەڵبژێردراوە، بەمەش لە مێژووی نەرویجدا یەکەم جارە کورد لەو پۆستە دا کاربکات.