یەرەژە: بەرخۆدانی دلیشان ئیبیش و دلۆڤان گەڤەر وەک چرایەک بۆ ڕێبازی ڕاگەیاندنی ئازاد دەمێنێتەوە
یەرەژە یادی ڕۆژنامەنووسان دلیشان ئیبیش و دلۆڤان گەڤەری کردەوەو دووپاتی کردەوە کە میراسەکەیان لە ڕێبازی ڕاگەیاندنی ئازاددا ئامادەیی دەمێنێتەوە و سەرچاوەی ئیلهامبەخشە بۆ درێژەدان بە ئەرکی ڕۆژنامەوانی بە بوێری و بەرپرسیارێتییەوە.
ناوەندی هەواڵ
یەرەژە بەڵێنی خۆی بۆ درێژەدان بە ڕێبازی ڕاگەیاندنی ئازاد نوێکردەوەو یادی ھەردوو ڕۆژنامەنووسی شەهید، دلیشان ئیبیش و دلۆڤان گەڤەری کردەوە، ئەو بەرخۆدانەنی کە لە بەڵگەنامەکردنی ڕووداوەکان و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و گەیاندنی دەنگی ژنان و کۆمەڵگە بە جیهان دایان، لەگەڵیدا یادەوەرییان لە ویژدانی ڕاگەیاندنی ئازاد و خەباتەکەیدا ئامادەیی دەمێنێتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا کە ١٢ی تشرینی یەکەمی یەکێتی میدیای ژنان بڵاویکردووەتەوە هاتووە: لە گەشتی ڕاگەیاندنی ئازاددا، ئەو ناوانە دەردەکەون کە تەنها لە دیمەنی میدیادا ئامادە نەبوون، بەڵکو پەیامی ڕاستیان لەسەر شان بووە، وشە و وێنەیان وەک ئامرازێک بەکارهێنا بۆ بەڵگەنامەکردنی ڕووداوەکان و گەیاندنی ئازارەکانی گەلان و گەورەکردنی دەنگییان بۆ جیهان.
دووپاتکرایەوە، کە ڕۆژنامەنووسان دلیشان ئیبیش و دلۆڤان گەڤەر، لە ڕێگەی بوێری و ئیرادەی خۆیانەوە، ڕۆڵی ژنی ڕۆژنامەنووسیان لەو بوارەدا بەرجەستە کردووە، ڕۆژنامەگەرییان گۆڕیوە بۆ ئەرکێکی مرۆیی کە ترس و ئاڵەگارییەکان تێدەپەڕێنێت، هەروەها لە ڕێگەی بەرخۆدانەکانیانەوە، میراسێکی بەردەوامی خەبات و ڕۆژنامەگەرییان لە یادەوەری ڕاگەیاندنی ئازاددا بەجێهێشتووە، گەشتەکەیان وەک بەڵگەیەک ماوەتەوە کە وشەی ئازاد و وێنەی ڕاستگۆیانە هەمیشە دەنگی ڕاستی دەبێت، گرنگ نییە بەرخۆدانەکە هەرچییەک بێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، جەخت لەسەر کاری ڕۆژنامەوانی دلیشان ئیبیش کراوەتەوە و ڕوونیکردووەتەوە، دلیشان ئیبیش لەنێو ئەو ڕۆژنامەنووسانەدا بووە کە لە سەرەتای شۆڕشی ١٩ی تەمووزەوە لە دڵی ڕووداوەکاندابووە، کاری بۆ بەڵگەنامەکردنی ڕاستییەکان و گەیاندنی ئازارەکانی خەڵکی مەدەنی لەژێر هەلومەرجێکی مەترسیداردا هەڵبژارد، لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧دا شەهید بووە، لەکاتێکدا ڕووماڵی دۆخی کۆچکردن هاوڵاتیانی مەدەنی دەکرد، لە دێرەزوور بەهۆی هێرشەکانی چەتەکانی داعشەوە، لەگەڵ ژمارەیەک لە هاو ڕۆژنامەنووسانی، وەرچەرخانێکی پڕ لە ئازار بوو لە مێژووی میدیای ئازاددا و وەک بەڵگەیەک لەسەر ئەو مەترسیانەی ڕووبەڕووی ڕۆژنامەنووسان دەبێتەوە لە بەدواداچوونیان بۆ ڕاستی و بەڵگەنامەکردنی ڕووداوەکانی سەر زەوی.
لە ڕاگەیاندروەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەو ڕۆڵە میدیاییانەی کە ڕۆژنامەنووس دلۆڤان گەڤەر لە بەڵگەنامەکردنی ڕووداوەکان و گەیاندنی ئازارەکانی کۆمەڵگە بۆ ڕای گشتی بینیویەتی، دووپاتیشی لەوە کردووەتەوە، کە بەرپرسیارێتی ڕۆژنامەوانی خۆی لە باوەڕێکی پتەوەوە جێبەجێ کردووە، ڕۆژنامەگەری ئەرکێکی مرۆییە کە سنووری پیشەکە تێدەپەڕێنێت، هەروەها وشە و وێنە ئامرازێکی سەرەکین بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و گەورەکردنی دەنگی خەڵک بۆ جیهان.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ئەو لە بەڵگەنامەکردنی هێرشەکانی سەر شاری کۆبانێ، کە کامێرای خۆی بەکارهێناوە بۆ گەیاندنی ڕاستییەکان و چاودێریکردنی ئەو ڕووداو و ئازارانەی کە شارەکە شاهیدی بووە، ڕاستییەکانی خستۆتە ناو دڵی پەیامی میدیایی خۆیەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ڕوونیکردەوە، کە پیشەکەی بەرجەستەی ئیرادەی ڕۆژنامەنووسێکی ئازاد و پابەندبوونی بە پرسەکانی گەلەکەی و ئیرادەیی بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی پیشەیی و مرۆیی خۆی سەرەڕای مەترسی و ئاڵەنگاریەکان، هەروەها باس لە کاروانی دلۆڤان گەڤەر، ڕۆژنمەنوس کراوە: دلۆڤان لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، لە کاتی بەرخۆدان لە ناوچەکانی سەرێکانی وگیری سپی شەهید بوو، بەرخۆدانی ئەو هێشتا وەک بەڵگەیەکە بۆ ئەو مەترسیانەی ڕووبەڕووی ڕۆژنامەنووسان دەبێتەوە لە گەیاندنی ڕاستی و بەڵگەنامەکردنی ڕووداوەکان، ناوی دلۆڤان بۆ هەمیشە لە یادی ڕاگەیاندنی ئازاد و میراسەکەیدا دەنووسرێتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە کە یادکردنەوەی ڕۆژنامەنووسان دلیشان ئیبیش و دلۆڤان گەڤەر تەنها ڕێزگرتن نییە لە یادەوەرییەکانیان، بەڵکو نوێکردنەوەی پابەندبوونە بەو بەها و بنەمایانەی ژیانیان بۆ تەرخانکردووە، لە پێش هەموویانەوە بوێری و پابەندبوون و بەرپرسیارێتی لە گەیاندنی ڕاستیەکاندا، هەروەها کارە ڕۆژنامەوانییەکانیان باوەڕێکی پتەوی بەرجەستە بووە کە بەڵگەنامەکردنی ڕووداوەکان و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان ئەرکێکی ڕەوشتی و مرۆڤدۆستانەیە، هەروەها گەیاندنی ئازارەکانی ژنان و کۆمەڵگە، بەرگریکردن لە مافی خۆیان بۆ ئەوەی دەنگی خۆیان ببیستن لەسەر ئاستی جیهانی، جەوهەری ئەرکی چاپەمەنی ئازاد پێکدەهێنن.
ڕوونیکردەوە، کە بەئامانجکردنی ڕۆژنامەنووسان ناتوانێت ڕاستییەکان تەمومژاوی بکات یان دەنگی ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ بکات، بەڵکو تەنها ئیرادەی درێژەدان بە ئەرکەکەی زیاتر دەکات کە بەڵگەنامەکردنی ڕووداوەکان و گەیاندنی ئازارەکانی کۆمەڵگە و بەرگریکردنە لە مافی ژنان بۆ دەربڕینی خۆیان و بیستنی دەنگییان لە سەرانسەری جیهاندا،هەروەها میراسی ئەو دوو شەهیدە وەک مایەی ئیلهام بۆ نەوەکانی ڕاگەیاندن دەمێنێتەوە، لەگەڵیدا پاڵنەرێکە بۆ درێژەدان بە خەبات بۆ ڕاگەیاندنێکی سەربەخۆ و ئازاد، لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی و بوێری و کردنی ڕاستی بە ناوەندی پەیامەکەی.