ئەنجومەنی عشتاری مەخمور چالاکی ٨ی ئاداری دەستپێکرد
ئەنجومەنی عشتاری مەخمور بە دروشمی "بە هێزی ژنانی ڕێکخراو تێکۆشان بەرزدەکەینەوە و سەرکەوتن بەدەست دێنین" چالاکی ٨ی ئاداری دەستپێکرد. مەخمور
ئەنجومەنی عشتاری مەخمور بە دروشمی "بە هێزی ژنانی ڕێکخراو تێکۆشان بەرزدەکەینەوە و سەرکەوتن بەدەست دێنین" چالاکی ٨ی ئاداری دەستپێکرد.
مەخمور
لە کامپی پەنابەرانی مەخمور، ژنان دەستیان بە خەبات بۆ ٨ی ئادار کردو ئەنجومەنی عشتاری مەخمور بە ڕاگەیەندراوێک چالاکیی ٨ی ئاداری دەستپێکرد و لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: " "بە هێزی ژنانی ڕێکخراو تێکۆشان بەرزدەکەینەوە و سەرکەوتن بەدەست دێنین" چالاکییەکانیان ڕاگەیاند کە لە ئەمڕۆ ١ی ئادارەوە تا ٨ی ئادار بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان، لێدوانه که لەلایەن ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عشتار چیچەک جەنگیز خوێندرایه وه.
ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی عشتار بەم شێوەیەیە:
"ژنی کورد دەگاتە مەیدانی جەنگ و لە گۆڕەپانی سیاسیدایە، لە چەندین چالاکی سەرکەوتوودایەو پێشەنگی شۆڕش دەکات، بە فکری ڕێبەر ئاپۆ تا دێت جیهانیی دەبێت، ژنانی کورد لە جیهاندا کە لەسەر بنەمای سیستمی نەتەوەیی دیموکراتی خۆیان پەروەردە دەکەن، تێکۆشان دەکەن و دەستکەوتی گەورە بەدەستدەهێنن و هەنگاوی گەورە بەرەو ئازادی دەنێن، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستمان بە ژنان هەیە بۆ گەیشتن بە لوتکەی تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، دەبینرێت کە ژنان زۆرترین کاریگەریان هەیە لە هەموو جۆرە هێرشێک، نموونەی ئەمە دایکە ئەمینە شەنیاشارە وەک ژن هێمای خۆڕاگرییەو وەک دایک و ژنێک بۆ بەدەستهێنانی مافی یاسایی خۆی تێدەکۆشێت، لەلایەکی ترەوە ئەو دایکانەی چەند مانگێکە بەرهەڵستی دەکەن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی منداڵەکانیان لە دەروازەی سنوور و ئەو دایکانەی کە بەشەکانی جەستەی منداڵەکانیان لە سندوقەکاندا بۆیان دەنێرنەوە، تیشک دەخەنە سەر سووربوونی ژنی کورد لەسەر ئازادی خاک و نیشتمانپەروەری و هێزی ژنی کورد دەخاتە بەرچاو، وەک ژنانی کورد ئەو هێرش و کایانەی ئێستا کە هەیە دەبێت تێکۆشان ئەوەندە هەمە لایەنە بن کە بۆ خەباتی ئێستا بەم ڕۆحەوە لە دەوری یەکتر کۆببینەوەو خۆمان ڕێک بخەین،
"ئێمە وەک ژنانی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی مەخمور ڕۆحی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆمان زیاتر کردووە و کاتی ئەوە هاتووە ژنان و کۆمەڵگا بە زنجیرەیەک چالاکی بپارێزین".
چالاکییەکانی ئەنجومەنی ئیشتاری مەخمور لە چوارچێوەی ٨ی ئادار بەم شێوەیەیە:
١ی ئادار بەرنامەیەکی تایبەت بە زیندانیانی سیاسی
٤ی ئادار سیمینارێک لەسەر ماناو گرنگی ٨ی ئادار
٥ی ئادار، کردنەوەی پێشانگایەکی هونەری ژنان
٦ی ئادار، ڕۆژی ژنان لە کامپی ژنان و ژنانی قەزای مەخمور پیرۆزدەکرێت
٧ی ئادار رێپێوانێکی گشتی بەڕێوەدەچێت
ڕاگەیەندراوەکە بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات