١٧ زیندانی ژن بۆ زیندانەکانی دیکە گواسترانەوە

بەهۆی ئەوەی زیندانی پیتی "R"ی خارپێت داخراوە، لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و ١٦ ژنی دیکە بۆ زیندانەکانی دیکەی دەوڵەتی تورک گواسترانەوە. ناوەندی هەواڵ

بەهۆی ئەوەی زیندانی پیتی "R"ی خارپێت داخراوە، لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و ١٦ ژنی دیکە بۆ زیندانەکانی دیکەی دەوڵەتی تورک گواسترانەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و هولیا ئالۆکمەن هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە ئامەد و ١٥ ژنی دیکە بەهۆی ئەوەی زیندانی پیتی "R"ی خارپێت داخراو، بۆ زیندانەکانی دیکەی دەوڵەتی تورک گواسترانەوە.

 

لەیلا گیوڤەن، هولیا ئالۆکمەن، رەمزیە یاشار، ئەمینە ئەرکان، دیلان ئایدن و نەجمیە بۆز بۆ زیندانی پیتی "T" ی خارپێت گواسترانەوە.

 

دیجلە بۆزان، بێریتان ئاناهتار، سانگول ئەردەن شاهین و زەهرا و سەمرا کە پاشناوەکانیان نەزانراوە، بۆ زیندانی ژنانی بونیای قەیسەری گواسترانەوە.

 

زیلان دەمیر، مزگین ئوتاتیز، میهریبان شوگورلی بۆ زیندانی ژنانی تارسوس و فەتحیە ئۆک، نورای چەلیک، سەڤیل ئاککایاش بۆ زیندانی ژنانی ئامەد گواسترانەوە