ئەنجومەنی عشتار سەردانی ژنانی شارەدێیی شەرگاتی کرد
شاندێکی ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی مەخموور لە چوارچێوەی چالاکییەکانیان بۆ ٨ی ئادار، سەردانی ژنە شێخەکانی شارەدێی شەرگاتیان کرد.

مەخموور
ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی مەخموور بە نزیکب بوونەوە لە ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، لە ١ی ئاداردا بە دروشمی "بە ڕۆحی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی، ٨ی ئادار پیرۆز دەکەین ، بەڵێن دەدەین خەبات بەرز بکەینەوە" دەستیان بە چالاکییەکانیان کرد.
لەچوارچێوەی کارو چالاکییەکانی بۆ ٨ی ئادار، ئەنجومەنی عشتار سەردانی ژنە شێخەکانی گوندی تەلعەی ئەلسەلمەی سەر بە شاردەێی شەرگاتی پارێزگای سەڵاحەدینی کرد و پیرۆزبایی ٨ی ئاداری لە شێخە ژنەکان کرد و دیاری پێبەخشین.