بەلەمێکی پەنابەرانی کورد لە ئەدیرنە وەرگەڕا

بەلەمێک کە خێزانێکی کوردی هەڵگرتبوو لە شاری ئەدیرنە وەرگەڕا، لە ڕووداوەکەدا سێ منداڵی یەک خیزان کە خەڵکی سلێمانین گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شاری ئەدیرنە، بەلەمێک کە خێزانێکی خەڵکی سلێمانی هەڵگرتبوو، لەسەر ڕووباری مەریچ نوقم بوو.  ئەو خێزانە پێنج کەسییە لە هەوڵی پەڕینەوە بوون بۆ ناو یۆنان.

 

باس لەوەشکراوە، لە ئەنجامی نوقمبوونی بەلەمەکەدا، دایک و باوک و منداڵێکیان توانیویانە بگەنە شوێنی بەرزتر لە ڕووبارەکە، بەڵام دوو منداڵ بێسەروشوێن بوون.

 

تیمەکانی ئافاد و جەندرمە و تیمە تەندروستییەکان دوای بانگەوازی هاوکاری ڕەوانەی ناوچەکە کران.

 

تیمەکانی ئافاد دایک و باوک و منداڵێکیان لە شوێنی ڕووداوەکە ڕزگار کرد، ئەو منداڵە کە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، سەرەڕای هەموو دەستوەردانێکی پزیشکی نەتوانراوە ڕزگار بکرێت.

 

هەوڵەکانی گەڕان بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی ئەو دوو منداڵەی کە لە ڕووبارەکەدا بێسەروشوێن بوون.