ئەنگێلا مێرکڵ دەسەڵات جێدەهێلێت
ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئەڵمانیا پڕۆسەی دەنگدان بەڕێوەچوو، ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دوای ١٦ ساڵ دەسەڵات جێدەهێڵێت.

ناوەندی هەواڵ
بەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی ئەیلوول، بەمەبەستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فیدڕاڵی ئەڵمانیا، بنکەکانی دەنگدان لەو وڵاتە کرانەوە.
لەساڵی ٢٠٠٥ ئەنگێلا مێرکل وەک یەکەم ژن بە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا هەڵبژێردرا و دوای ١٦ ساڵ مانەوە لە پۆستەکەیدا دەستبەرداربوونی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند و بڕیاریدا چیتر خۆی کاندید نەکاتەوە، مێرکڵ خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری فیزیادا، هەروەها تاکە ژنە کە تا ئێستا دوو خەڵاتی نۆبڵی پێبەخشرابێت.
ئەنگێلا مێرکڵ تەمەن ٦٧ ساڵ، سەرۆکی پارتی یەکێتیی مەسیحی بوو تا ساڵی ٢٠١٨ و بە هاوپەیمانیی یەکێتیی مەسیحیی کۆمەڵایەتی و پارتی دیموکراتی کۆمەڵایەتی سەرۆکایەتیی حکوومەتی دەکرد.