ئەمینە شەنیاشار بە نەخۆشیەوە درێژە بە چالاکییەکەی دەدات
ئەمینە شەنیاشار بەهۆی نەخۆشییەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە و لە دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆی، لە نەخۆشخانەوە بە ئاوی هەڵواسراوە رۆیشت بۆ درێژەدان بە چالاکیی ئێشکگریی دادپەوەریی.

ناوەندی هەواڵ
چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەروەری، لەلایەن دایە ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی لە ڕۆژی ٢٤١ەمین دا لە بەردەم بینای دادگای روحا بەردەوامە.
ئەمینە شەنیاشار دەیویست بۆ چالاکییەکە بڕوات بۆ بەردەم دادگا، بەڵام زەختی دابەزی و بەهۆی ئەوەی نەیتوانی بڕوات بۆ نەخۆشخانەی حکومیی پەرسوس، کە هاوژینەکەى و دوو کوڕی لەو نەخۆشخانەیدا بە بەرچاوییەوە کوژرابوون، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەت.
هەرچەندە پزیشکەکان بە دایە ئەمینە شەنیاشاریان ڕاگەیاندووە، کە دەبێت دوو ڕۆژ پشوو بدات، بەڵام دایە ئەمینە ڕایگەیاند، بەردەوام دەبێت لە چالاکییەکەی و بە ئاوی هەڵواسراوە و لەگەڵ فەریدی کوڕیدا ڕۆیشت بۆ بەردەم دادگا و درێژەدان بە چالاکییەکەیان بۆ دادپەروەری.