یەمەن... هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا بۆ سەر ناوەندی دەستبەسەرکردنی کۆچبەرانی ئەفریقی دەیان کوژراوی لێکەوتەوە

لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا کە ناوەندێکی دەستبەسەرکردنی کۆچبەرانی ئەفریقی لە شاری سەعدە کردە ئامانج، ٦٨ کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار و بێسەروشوێن بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

 تیمەکانی بەرگری شارستانی و فریاگوزاری کاردەکەن، کوژاندنەوەی ئاگرێک کە ناوەندێکی دەستبەسەرکردنی کۆچبەرانی ئەفریقیی گرتەوە، نزیکەی ١٠٠ کەسی تێدا نیشتەجێبوو لە شاری سەعدە، ئەمە دوای هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا.

 

ڕۆژی ٢٨ی نیسان، هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر ناوەندێکی دەستبەسەرکردنی کۆچبەرانی ئەفریقی لە شاری سەعدە لە یەمەن، ٦٨ کەسی کوشت و دەیان کەسیش بریندار یان بێسەروشوێن بوون. بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکانی یەمەن، تیمەکانی بەرگری شارستانی و فریاگوزاری بەردەوامن لە کارکردن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، ڕزگارکردنی قوربانییەکان.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوەندە ئامانجدارەکە نزیکەی ١٠٠ کۆچبەری ئەفریقیی تێدایە، فڕۆکە ئەمریکییەکان چوار هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر قەزای بارت عەنان لە شاری جەوف ئەنجامداوە. ئەو سەرچاوانە، بەردەوامی بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی،دامەزراوە مەدەنییەکان،تێکدانی ژێرخانی وڵاتەکەیان، لە نێو بێدەنگی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکاندا تاوانبار کران.

 

ڕۆژی٢٧ی نیسان فڕۆکەکانی ئەمریکا ٦ هێرشی ئاسمانییان کردە سەر جەبەل ئەسواد، لە ناوچەی حەرف سوفیان لە شاری عەمران، ئەمە جگە لە سێ هێرشی ئاسمانی دیکە بۆ سەر هەمان ناوچە. سێ هێرشی ئاسمانییان کردە ئامانج کە ناوچە جیاجیاکانی ناحیەی کەتاف لە شاری سەعدە، لە باکووری وڵاتیان کردە ئامانج.