سوهام شەنگالی: یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال هێزێکی شەرعییە کە گەلی ئێزدی دەپارێزێت
سوهام شەنگالی، وتەبێژی تەڤگەری ژنانی ئێزدی ڕایگەیاند، هێرش بۆ سەر شەڕڤانانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال، ئەو هەڕەشەیەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دژی شەنگال کردوویەتی، جیا نییە، یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال هێزێکی شەرعییە بۆ پاراستنی گەلی ئێزدی.

میدیا هاوار
شەنگال-لە وروژێنررێکی پلان داڕێژراودا، سوپای عێراق لە ١٨ی ئاداردا بۆسەیەکیان خستووەتە، بۆسە و تەقەیان لە چەکدارانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال کردووە، بەهۆیەوە سێ چەکدار برینداربوون، پێنج چەکداری دیکەش دەستگیرکراون.
لە ناڕەزایەتییەکدا کۆمەڵگەی ئێزدی ڕێپێوان، خێمەی ناڕەزایەتی، لێدوانیان لە دژی هێرشەکە، دەستگیرکردنی چەکدارانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال ڕێکخست. سەرەڕای هەموو هەوڵ و کۆبونەوەکان، حکومەتی عێراق شەڕڤانانی ئازاد نەکردووە.
هاوکات هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ڕۆژانی ١٣ و ١٤ی ئادار لە کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا لەگەڵ شاندی عێراقی کۆبووەوە، هەڕەشەی دەستپێکردنی هێرشی بۆ سەر شەنگال کرد.
"پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئێمەی بەهێزتر کردووە"
سوهام شەنگالی، وتەبێژی تاژێ سەرەتا سەرنجی بۆ بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی ڕاکێشا. وتیشی: ئێمە لە قۆناغێکی زۆر گرنگ و مەترسیدارداین، قۆناغێکە مەترسییەکانی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بەڵام لە هەمان کاتدا، هەلی گەورەی بۆ بەدیهێنان لەخۆدەگرێت. گرنگترینیان بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، کە کاریگەرییەکی بەرفراوانی لەسەر ئاستی جیهان بەتایبەتی لە چوار پارچەی کوردستان هەبووە. لە هەمان کاتدا کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کۆمەڵگەی ئێزیدی لە شەنگال هەبووە، خەریکی پەروەردەکردنی خۆیان بووە لەسەر پێشەنگایەتی، فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ١٠ ساڵە، ئەو بانگەوازە پاڵنەرێکی سەرەکی بووە بۆ ئەوەی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا زیاتر خۆمان پەروەردە بکەین، بەرەو پێشەوە بچین، کۆمەڵگەی ئێزدی بە قۆناغێکدا تێدەپەڕێت کە تێیدا خەباتەکانی لە زیادبووندایە، ئەمە لەسەر بنەمای بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ زیاتر خۆئاگابوون، بوون بە بەشێکی دانەبڕاو لە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیدا.
"ئەوان هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراویان بۆ سەر چەکدارانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شینگال ئەنجامدا"
سوهام شەنگالی جەختی لەوە کردەوە کە بەرگریکارانی خاکی شەنگال شەڕڤانانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال بوون وتیشی: هێرشەکەی حکومەتی عێراق لەو سەردەمەدا نە خۆبەخۆ بووە، نە بە هەڕەمەکی، بەڵکو بە پلانێکی وردەوە هێرشیان کردە سەر شەڕڤانانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال. لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ئەم هێرشە دژی ئەم بانگەوازە بوو، ئامانجەکانیشیان ڕوون بوو. ئەوان نەیاندەویست پێکهاتەی ئێزدی خۆیان پەروەردە بکەن، هەروەها نەیاندەویست ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەموو کۆمەڵگەدا بڵاوبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان دەیانویست بە هێرشە سەربازییە تایبەتەکانیان، جێگیرکردنی هێزە سەربازییەکانیان، کۆمەڵگەکەمان تیرۆر بکەن، دەوڵەتی عێراق دەزانێت کە یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال لە سەختترین کاتەکاندا بەرگرییان لە شەرەف و کەرامەتی عێراق کردووە، ئەو یەکانە ئەم پێکهاتەیان لە ڕژێم پاراست، کاتێکیش عێراق پشتی لە ئێمە کرد، یەکینەکانی بەرخۆدانی شنەگال دامەزران و بەرگرییان لەم خاکە کرد.
"ئەوان بەناوی یاساوە بیروبۆچوونی داعش دەپارێزن"
دووپاتیکردەوە کە عێراق بڕیار و پلانەکانی لەژێر چەتری یاسادا جێبەجێ دەکات، لە تاوانباران لێخۆشبوون دەکات و وتی: ئێمە شاهیدی ڕاستیەک دەبین لە عێراق کە هەموو شتێک بەناوی یاساوە دەکرێت، ئەمڕۆ ئەوانەی شەڕی داعشیان کردوە بە تیرۆریست پۆلێن دەکرێن، لە کاتێکدا ئەوانەی خۆیان داعشن، ئەوانەی هەزاران ئێزیدییان کوشتووە، دایک، کچەکانمانیان ڕفاندووە،ئازاد دەکرێن. بە کورتی، لە ژێر چەتری یاسادا، بیروبۆچوونی داعش دەپارێزن، لە ڕێگەی یاساییەوە بەدوای تۆڵەسەندنەوەدا دەگەڕێن لە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە ڕێگرییان کردووە، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال هێزێکی ناشەرعین، هەموو ڕۆژێک دەڵێن شەڕڤانانمان ئازاد دەکەن، بەڵام هێشتا هیچ هەواڵێک لەبارەیانەوە نییە، هێشتا هێزە سەربازییەکانیان لە شەنگال نەکێشاوەتەوە.
"تورکیا دەیەوێت عێراق دژی کۆمەڵگەکەمان بەکاربهێنێت"
سوهام شەنگالی ئاماژەی بەوەدا کە هەڕەشەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە شەنگال، هێرشەکانی سەر چەکدارانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال، هەڕەشەکانیان هاوشانی یەکتر دەڕۆن، ئەوەش پلانێکە دژی پێکهاتەی ئێزیدیەکان. وتیشی: دوای بانگەوازی سەرۆک کۆماری تورکیا، ئاشتی و سەقامگیری بەدی دێت، بەڵام ڕۆژانە لە لێدوانەکانیاندا هەڕەشەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و شەنگال دەکەن، دوای ئەم هێرشە بۆ سەر شەنگال و چەکدارانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە. دوای کۆبوونەوەکەش وەزیری دەرەوە هەڕەشەی لە شەنگال کرد، مەترسییەکانی سەر شەنگال بە دەسەڵاتدارانی عێراق گەیاندووە، ئەوان لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەنجامەکانیان دەبینن، ئەم لێدوانە دەریدەخات کە هێرشەکەی ١٨ی ئادار لەلایەن تورکیا و عێراقەوە پلانی بۆ دانراوە بۆ بەکارهێنانی عێراق دژی کۆمەڵگەی ئێزیدی، ئەوان ئەمە لە هەموو کۆبوونەوەکانیاندا نیشان دەدەن. ڕوونیشیکردەوە، ئازادی هاتوچۆی سەربازانی تورکیا لەسەر خاکی عێراق لاوازی عێراق دەردەخات، دەبێت بوونی هێزی عێراقی قبوڵ بکات، نەک هێزە بیانییەکان، لەسەر خاکی عێراق، ەمووان دەزانن کە بوونی هێزە سەربازییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بەناوی پاراستنی نەینەواوە هێزێکی چەتیان پێکهێناوە، هەرچەندە ئەم هێزە لەلایەن تورکیاوە ڕاهێنانیان پێدەکرێت، لەنێوانیاندا تورکیش هەن، بە ڕەسمی دەچنە ناو خاکی عێراقەوە.
ئەو دووپاتی کردەوە کە "ئەو چەتانەی لە زیندانەکان ئازاد کراون بەشێکن لەم سوپایە، هێزە عێراقییەکانیش دەسەڵاتێکی کەمیان هەیە بۆ ئەوەی فەرمان بەم هێزە بکەن ،کە خاکەکەیان بەجێبهێڵێت، هێزێکی داگیرکەرە. بەپێچەوانەوە ئەو هێزە ناوخۆییانەی هاوڵاتیانی ناوچەکە پێکهێنراون، عێراق تۆمەتباریان دەکات بەوەی نافەرمی بوون، لەڕاستیدا لێرەن. باش دەزانین کە دەوڵەتی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان، دەوڵەتی تورکیا چەندین ساڵە شەڕێکی تایبەت بەردەدەن،بەڵام نەگەیشتوونەتە ئامانجی خۆیان، کۆمەڵگەی ئێزدی کۆمەڵگایەکە بیروبۆچوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی ناساندووە، بەپێی هەلومەرجی خۆی خۆی ڕێکدەخات.
"پێویستە عێراق دان بە مافی گەلاندا بنێت"
سوهام شەنگالی داوای لە عێراق کرد هەموو گەلانی عێراق لە ڕێگەی سیستمێکی دیموکراتیەوە قبوڵ بکات،
مافەکانیان پێ ببەخشێت. دەشڵێت: تا ئەمڕۆ ڕژێمی عێراق دەوڵەتی خۆی باشتر نەکردووە؛ بەپێچەوانەوە زیانی پێگەیاندووە. لەبری ئەوەی ڕێگە بە زلهێز و وڵاتانی دیکە بدات بچنە ناو خاکەکەیەوە، مافی دەربڕینی بۆچوونەکانیان لێ زەوت بکات، پێویستە عێراق بەشێوەیەکی دیموکراتی مافەکانی هەموو دانیشتووانی خۆی ببەخشێت، بەتایبەتی ئێزیدییەکان، کە کەوتوونەتە ژێر چەوسانەوە. دەبێت دان بە مافەکانیاندا بنرێت. بەڵام بەو پێیەی عێراق ئەوەندە دەسەڵاتدار نییە، هەر هێزێک بێت. دەیەوێت خاکی عێراق داگیر بکات، دەتوانێت عێراق وەک ئامرازێک لە دژی کەمینەکان بەکاربهێنێت ئێمە ئەمەمان بە چاوی خۆمان لە شەنگال بینی و ئەوە ڕوون بوو.
"هێزی شەرعی هێزی گەلە"
سوهام شەنگالی لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە عێراق کرد شەڕڤانانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال ئازاد بکات، ئەوان هێزێکی شەرعین، لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەڵدەبژێردراون وتی: دەبێت حکومەتی عێراق شەڕڤانانمان ئازاد بکات، ئەوان هێزێکن کە هاوڵاتیان دەپارێزن، هەر هێزێکیش خۆشەویستی پێکهاتەکە بێت، ڕەسمییە، یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال پێشێلکاری یاساکانی عێراق نین. داوا لە پێکهاتەکەمان دەکەین لەبەرامبەر هێرشەکاندا بێدەنگ نەبن، هەروەها پابەند دەبین بە بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تا کۆتایی. تەنانەت ئەو هێرشانەش لەناومان نابەن.