قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرایە دوو ژنە چالاکوان  

نوێنەرایەتیی کۆنگرەی ستار لە هەرێمی کوردستان، قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە دوو ژنە چالاکوانی بوارسی ژنان 'فەوزیە عەبدولکریم و ئاوارە کوردیی'.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی، ڕۆزا حەسەن، نوێنەری کۆنگرەی ستار و سوعاد حفتار، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی نوێنەرایەتیی کۆنگرە ستار لە باشووری کوردستان، پێشوازییان لە هەردوو ژنە چالاکوان و داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان کرد.

 

لەپاشانبەهۆی چالاکییەکانیانەوە خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشییە ئەو دوو ژنە چالاکوانە،  ڕۆزا حەسەن، نوێنەری کۆنگرەی ستار وتی: بە ناوی نوێنەرایەتیی کۆنگرەی ستارەوە بە بۆنەی ڕەنج و تێکۆشانی شەهید ڕەیحان و شەهید زەلال، کە لەم تێکۆشانەدا خەباتیان کرد و گەیشتنە کاروانی شەهیدان، بە هەمان ڕەنجی ئەوانەوە ئەم ڕێزلێنانە پێشکەش بە هەردوو چالاکوان و داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان، فەوزیە عەبدولکریم و ئاوارە کوردیی دەکەین.

 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی کە پشتیوانی لە شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد، ژنانی باشووری کوردستان بوون، کە زیاتر لە ١٠ ساڵە کار و خەباتمان پێکەوە هەیە و بەردەوامیمان هەیە، بە تایبەت لە کەسایەتی شەهید ڕەیحاندا پەیوەندییەکی بەهێزی هەبووە لەگەڵ ژنانی باشووردا و کار و خەبات و تێکۆشان و هەماهەنگییان هەبووە.

 

قەڵغانی ڕێزلێنانی کۆنگرەی ستار، پێشتر بەخشراوەتە هەریەک لە، کۆمیتەی شەهیدان، کەناڵی ژن تیڤی، ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-ڕژاک، رێكخراوی پەیوەندییەكانی ژنانی كورد-ڕێپاک، ڕێکخراوی مەرزیە و سازە عەبدوڵا بەرپرسی ژووری پەیوەندیەکانی بزووتنەوەی گۆڕان.