بەهۆی بارانبارینەوە لە ئەفغانستان ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەفغانستان بەهۆی باران بارینەوە کە بووە هۆی لافاو، ٨ کەس بەهۆی لافاوەکەوەو ٧ کەسیش بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئەفغانستان بارانێکی بەخوڕ بووە هۆی لافاو لە پارێزگای غۆر و شاری هەرات، لە ئەنجامی لافاوەکەدا ١٨٩ باڵەخانە وێران بوون و زیانیان بەرکەوتووە،، هەزارو ١٤٢ زەوی کشتوکاڵی کەوتنە ژێرئاو و ١١ هەزارو ٤٥٠ ئاژەڵیش لەناوچوون.

 

خەڵکی هەرێمی هەرات ئاماژەیان بەوەکرد، نزیکەی ٣٠ ماڵ بە تەواوی وێران بوون و چوار کەس کە ئەندامی خێزانێکن گیانیان لەدەستداوە، ڕێگای نێوان چەهەر سەعدە و مارگاب کە پەیوەندی بە غەورەوە هەبوو داخرا، ٥٠٠ خێزانیش شوێنەکانی خۆیان جێهێشتووە.

 

 وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی ئەفغانستان ڕایگەیاند، ئەو خێزانانەی لە چیاکان و لە شوێنی کراوەدا دەژین پێویستیان بە یارمەتی بەپەلە هەیە، هەروەها ٨ کەس گیانیان لەدەستداوەو نیگەرانن ژمارەکە زیاد بکات.

 

لە پارێزگای ئوروزگان لە ئەنجامی هەورە بروسکەدا ٧ کەس گیانیان لەدەستداو ١٠ کەسی دیکە برینداربوون.