ئازادکردنی ئایشە گۆکهان ڕەتکرایەوە
دوای ئەوەی بڕیاری پەیوەست بە ئایشە گۆکهان، وتەبێژی پێشووی تەڤگەری ئازادیی ژنان"تەژەئا" لەلایەن دادگای باڵاوە هەڵپەسێردرا، دۆسییەکە سەرلەنوێ پێداچوونەوەی بۆ کرا، بەڵام داواکاریی بۆ ئازادکردنی ڕەتکرایەوە.

ناوەندی هەواڵ
ئایشە گۆکهان، وتەبێژی پێشووی تەڤگەری ژنانی ئازاد "TJA" بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکە" و "یارمەتیدانی ڕێکخراوەکە" سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا. دادگای باڵای داد ئەو سزایەی هەڵوەشاندەوە کە بەسەر بەشی "ئەندامێتی ڕێکخراوەکە"دا سەپێندرابوو و ئایشە گۆکان دادگایی کرایەوە. ئایشە گۆککان بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکە" دوو جار سزای ١٩ ساڵ زیندانیکردن و ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردن بە تۆمەتی "بە ئاگاداری و ئامادەیی هاوکاریکردنی ڕێکخراوێک" و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی ڕێکخراوەکە" سزای سێ ساڵ زیندانیکردنە. دانیشتنی دۆسیەکە لە دادگای باڵای تاوانەکانی نۆی ئامەد بەڕێوەچوو
ئایشە گۆکهان بەشێوەی دەنگ و ڕەنگ "SEGBİS" ئامادەی نۆیەمین دانیشتنی دادگا بوو.
ئەندامی بنەماڵەی گۆکان، پەرلەمانتاری مێردینی دەم پارتی ساڵیحە ئایدەنیز، ئەندامانی تەژەئا، نوێنەرانی چەندین پارتی سیاسی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی چاودێریی دانیشتنەکەیان کرد.
ئایشە گۆکهان بە زمانی کوردی بەرگریی لە خۆی کرد، پرۆسەی دادگاییکردنەکەی بە نایاسایی لەقەڵەمدا و وتی: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئاگردا دەسووتێت، من نامەوێت وڵاتەکەشمان لەم ئاگرەدا بسووتێت. بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان نەسووتێت، بەڕێز ئۆجالان کە کارەکتەری سەرەکیی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە، پێویستە ئازاد بکرێت. پێویستە هەلومەرجی کارکردنی بەڕێز ئۆجالان ئازادانەتر بێت.
ئایشە گۆکهان هەروەها جەختی لەوە کردەوە، کە ڕێگریکردن لە چالاکییەکانی "دایکانی ئاشتی" هەڵەیە و چالاکیی دیموکراتیک و ئاشتیخوازانەی ژنانی کورد، ناکرێت بە تاوان دابنرێت.
پارێزەرەکانی بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەو پێنج ساڵە زیندانییە، کێشەی تەندروستی هەیە و تەواوی بەڵگەنامەکان لە دۆسییەکەیدا هەیە، داوای ئازادبوونیان کرد.
بەڵام دادگا، بە گوێگرتن لە داواکاری گشتی کە دەیویست لە زیندان بمێنێتەوە، بڕیاریدا کە لە زیندان بهێڵدرێتەوە، دانیشتنی دادگای بۆ ٣٠ـی کانوونی یەکەم دواخست.