ئازادکردنی کاتی ئارەزو جەلیل زادە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ

ئارەزو جەلیل زادە، مامۆستای دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری سەردەشت، بە دانانی بارمتەی چەند کاتژمێرێک لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

ناوەندی هەواڵ- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی ئادار، ئەنجومەنی هەماهەنگیی یەکیەتیەکانی مامۆستایانی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئارەزو جەلیل زادە، مامۆستای دانیشتووی شاری سەردەشت چەند کاتژمێر پێش ئێستا، کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠یئادار، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بە مەرج ئازاد کراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی ئازادکردنی ئەو مامۆستایە لە دۆخێکدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیەندرا کە تا کاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ئادار، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە هیچ هیوایەکی بە ئازادکردنی نەدابوو.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتیە کراوە لەبەردەستدا نییە.