ئایلا ئاکات ئاتا: پێویستە بیری چارەسەری دیموکراتیک کۆمەڵایەتی بکەین

ئایلا ئاکات ئاتا، سیاسەتمەداری کورد ڕایگەیاند، چارەسەری پرسی کورد ئامانجی سەرەکییانەو وتی: دەبێت بیری چارەسەری دیموکراتیک کۆمەڵایەتی بکەین.

ناوەندی هەواڵ

 

ئایلا ئاکات ئاتا، سیاسەتمەدار لە دانیشتنی بڕیاری دۆسیەی کۆبانی کە لە ١٦ی ئایاردا بەڕێوەچوو بێتاوان دەرچوو، لە ڕێکخستنی ئیلحی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان "دەبەپە" لەگەڵ گەل کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەکی زۆر کەس ئامادەبوون، لەوانە ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی، دایکانی ئێشکگری دادپەروەری، تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا"و سیاسەتمەداران، دایکانی شەممە چەپڵە لێدان بەخێرهاتنی ئایلا ئاکات ئاتایان کرد و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان وتەوە.

 

"بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەین"

ئایلا ئاکات ئاتا قسەی بۆ گەل کرد و ڕایگەیاند درێژە بە خەبات دەدات و وتی: لە شارێکدا کە ئەوەندە ئازاری چەشتووە تێکۆشانی کردووە، ڕێپێوان لەگەڵ ئێوە زۆر گرنگە، بەداخەوە یەکێک لە وێستگەکانی ئەو ڕێگایانە زیندانە، لە زینداندا هەوڵمان دەدا بەشێک بین لەو ڕێگایە، لە پڕۆسەی دادگاییکردندا هەوڵمان دا شایستەی خەباتی گەل بین، لێرەدا دیسانەوە دوای زیندان، لەو جێگەیەی کە ماوە، وەک ئەندامێکی خەباتی ژنان، وەک ئەندامێکی تەژەئا، درێژە بەم خەباتە دەدەین.

 

"پێویستە بیری چارەسەری دیموکراتیک کۆمەڵایەتی بکەین"

ئایلا ئاکات ئاتا ئاماژەی بەوەکرد، پرسی کورد یەکێکە لە پرسی هەموو لایەنە سیاسییەکان لەسەر خاکی کوردستان و وتی: امانجی سەرەکیمان چارەسەرکردنی پرسی کوردە، بەرنامەی پارتەکەمان ئاشکرا بووە و ئەوەی لە لای خۆمانە بەردەوام دەبین, ڕاستییەکی بنەڕەتی هەیە کە پرسی کورد پێویستی بە چارەسەرێکی ئاشتیانە و دیموکراتیک هەیە، گەلەکەمان ساڵانێکە باجی ئەم کارە دەدات و ڕێگایەکی نیشانداوە، دۆستەکانمان خەبات دەکەن و دەبێت دەرگای ئیمرالی بکرێتەوە، عەبدوڵا ئۆجالان بەشداری دانوستانەکانی سەربەخۆیی گەلی کورد بکات، وەک سیاسەتمەدار نەک تەنها دەم پارتی و دەبەپە، بەڵکو پرسی ئاکەپەیە کە لەسەر ئەم خاکە سیاسەت دەکەن، پرسی هەموو لایەنەکانی ئەم وڵاتەیە، دەبێت بیر لە چارەسەرێکی دیمکراتیکانە بکەینەوە

 

دوای قسەکانی ئایلا ئاکات ئاتا، کۆبوونەوەکە بەردەوام بوو.