تۆمەتی کۆبانێ لە دژی ٥ پەرلەمانتاری هەدەپە ئامادەکرا
لەچوارچێوەی چالاکیەکانی کۆبانێدا تۆمەتنامەیەک لەسەر ٥ پەرلەمانتاری هەدەپە ئامادەکرا، داواکاری گشتی داوای سزادانی ٣٨ سزای قورسی بۆ هەر ئەندامێکیان کرد.
ناوەندی هەواڵ
داواکاری گشتی ئەنقەرە بەبیانووی ڕووداوەکانی ٦-٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤، هودا کایا، لێپرسینەوەی لە سەرپیل کەمالبای، فاتمە کورتوڵان، گارۆ پەیلان و پێرۆ دوندەر، پەرلەمانتارانی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان "هەدەپە" دەستیپێکردبوو، ئێستا تۆمەتەکەی ئامادە کردووە.
لە تۆمەتەکەدا داواکاری گشتی داوای ٣٨سزای قورسی زیندانی بۆ هەر پەرلەمانتارێک کردووە بەبیانووی ٢٩ تاوانی جیاوازەوە، ئەو تۆمەتە ڕەوانەی ٢٢ەمین دادگای باڵای تاوانەکانی ئەنقەرە کرا.