یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە واژۆ كرا
سەرۆك كۆمار عێراق یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی واژۆ كرد و بڕیارە لە هەفتەی داهاتووشدا لە ڕۆژنامەی وەقایعی بە فەرمیی بڵاو بكرێتەوە.

ناوەندی هەواڵ
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق سەبارەت بە واژۆكردنی یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، كەمێك پێش ئێستا لەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق یاسای بە پارێزگا بوونی هەڵەبجەی واژۆ كرد.
ئاماژە بەوەشكراوە، دواتر یاساكە دەچێتە وەزارەتی داد و لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاو دەكرێتەوە، بە فەرمی دەبێتە ١٩ـەمین پارێزگای عێراق.
ڕۆژی ١٤ـی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق دەنگی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە دا و پەسەندیان كرد.