ئاگربەست لە غەززە چووە بواری جێبەجێکردنەوە

ئاگربەست لە غەززە کاتژمێر ١٢:٠٠نخولەکی شەو کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئیسرائیل ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئازادکردنی بارمتەکان. بڕیارە حەماس کاتژمێر٥:٠٠ی پاشنیوەڕۆ سێ بارمتە ئازاد بکات.

ناوەندی هەواڵ

 

پرۆسەی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و غەززە دەستی پێکردووە، نوسینگەی سەرۆکایەتی ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە بە فەرمی لیستی بارمتە ئیسرائیلییەکانی پەسەند کردووە کە بڕیارە ئەمڕۆ بڵاوبکرێنەوە، ئاگربەست لە غەززە کاتژمێر ١٢:٠٠ ی شەو کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دووپاتیکردەوە کە لیستی بارمتەکانیان پێگەیشتووە کە حەماس ئازادیان دەکات.، سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە دامەزراوە ئەمنییەکان لە ئێستادا 'وردەکارییەکان دەپشکنن'.

 

هەروەها نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی غەززە ڕایگەیاند، گال هیرش بەرپرسی حکومەتی بەرپرسیار لە ئازادکردنی بارمتەکانئاماژەی بەوەکردووە، چاوەڕوان دەکرا ئەمڕۆ سێ بارمتە ژنەکە ڕادەستی خێزانەکانیان بکرێنەوە. بڕیارە حەماس کاتژمێر ٥:٠٠ پاشنیوەڕۆ ئەو سێ ژنە بارمتە ئازاد بکات.