ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دۆکیۆمێنتی کوشتنی ٣٨ کەسی کردووە
لە سەرەتای تشرینی یەکەمەوە، ٣٣ ڕووداوی تاوان و توندوتیژی لە چەند شاری سووریا تۆمار کراون کە لە زیانبەرکەوتوواندا هەشت ژن و منداڵێک هەن، ئەمەش مەترسییەکانی سەر ژنان و منداڵان لە دۆخی نائەمنیی بەردەوامدا دەردەخات.
ناوەندی هەواڵ
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کوژرانی ٣٨ کەسی لە ٣٣ تاوانی کوشتن و ڕووداوی توندوتیژیدا بەڵگە کردووە کە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئێستاوە لە چەند شارێکی سووریا ڕوویانداوە، لەوانە ٨ ژن و منداڵێک، لە ڕووداوانەی کە تیشک دەخەنە سەر ئەو مەترسییانەی کە هەڕەشە لە ژیانی ژنان و منداڵان دەکەن لە سایەی بەردەوامیی داکشانی بارودۆخی ئەمنیدا.
ئەم ژمارانە نیگەرانی جددی سەبارەت بە پارێزراوی ژنان و منداڵان دەوروژێنن، بە لەبەرچاوگرتنی بڵاوبوونەوەی چەک و دابەزینی دۆخی ئەمنی و ژیان و ئەو ئاڵەنگاریانەی کە لە ئەنجامدا بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی دروست دەبن.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ جەختی لە پێویستی بەپەلەی ڕێوشوێنی جددی بۆ سنووردارکردنی کوشتن و لێپرسینەوە لە تاوانباران و کۆتاییهێنان بە بێ سزایی کردووەتەوە، بەمەش پاراستنی ژنان و منداڵان و هەموو هاوڵاتیانی مەدەنی و پاراستنی مافی ژیان و ئاسایشیان مسۆگەر دەبێت.