وانەبێژانی لادراو: داواکارین لە جێگەی مامۆستایانی خانەنشین دابنرێین

مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو ڕایانگەیاند، حکومەتی هەرێم بەبیانووی جۆراوجۆر لە کار لایبردووین، داوادەکەن بخرێینە جێگەی ئەو مامۆستایانەی ئەمساڵ خانەنشین دەکرێن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ٢٦ی کانوونی دووەم، مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو، لە بەردەم پەروەردەی گشتیی سلێمانی دژی لەکارلابردنیان و دانانیان لە شوێنی خانەنشینکراوان گردبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.

 

شاباز ناسر، ئەندامی دەستەی وانەبێژانی لە کارلادراو بەیانامەیەکی ئاڕاستەی حکومەت کرد و تێیدا هاتبووە، ئێمە وەک کۆمەڵێک مامۆستای لەکار لادراو لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠٢٣ وەک مامۆستای وانبێژ لە ناوەندەکانی خوێندندا دڵسۆزانە کارمان کردووە، لە ڕۆژانی شەڕی سەختی داعش و قەیرانی داراییدا بە کەمترین مووچە دەواممان کردووە، بەڵام لە کاتی خزمەتماندا لە کار لەدراوین و بە بیانووی دانانی مامۆستای میلاک لە جێگەماندا و کەمبوونەوەی بەشە وانە، پێنەدانی مۆڵەتی دایکایەتی و دانانی پشووی ڕۆژی شەممە لە کارەکانمان لادراین.

 

ئاماژەی بەوەشدا، ماوەی چەندین ساڵە بە ئاواتی دامەزراندن وەک مامۆستا کارمان کردووە، ئەمڕۆ دووبارە هەبوونی خۆمان دەسەلمێنین و پاش چەندین چالاکی مەدەنییانەمان بێوەڵامی وەزیری پەروەردە کە دەبوایە ببێتە پارێزەری مافەکانی ئێمە و شەڕی مافی ئێمەشی بکردایە، داوای ڕەوامان کە دامەزراندنە دووپات دەکەینەوە.

 

هەروەها داواشیان کرد مامۆستایانی وانەبێژ بخرێنە شوێنی ئەو مامۆستایانەی کە خانەنشین دەکرێن