لە کۆتا بۆردوومانی بەنداوی تشریندا ٢١ کەس بریندار بوون

وڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین و ٢١ کەس بریندار بوون، ناوی بریندارەکان بڵاوکرانەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٢٥ی کانوونی دووەم، لە دوای ئەوەی سەدان کەس لە شاری کۆبانێی کانتۆنی فورات بەشداریی ئێشکگری بەنداوی تشرین بوون، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر گەل و ٢١ کەس بریندار بوون.

 

لەناو بریندارەکاندا ژن و منداڵ هەن و گواستراونەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ڕەققە و تەبقە و کۆبانێ.

 

ناوی بریندارەکانی بەنداوی تشرین بەم شێوەیەیە:

مەحمود محەمەد عەبدی، حسێن ئەحمەد، جوان مەعروف، لەزگین مستەفا، یاسین شوێش، نورشان عەفرین، عومران، هەرەکۆل قامیشلۆ، مونیر، عیماد داود محەمەد، عەلی کامیل موسلیم، ئەحمەد تەمۆ، مستەفا محەمەد عوسمان، خالید محمد عەبدی، ئیسماعیل حسێن دایان، محمد شاهین، وەلید محمەد حسێن، دەلیل مستەفا ئەحمەد، سەباح خەلیل، هیلال عومەر و ئوسامە خەڵەف عەلی.

 

شایەنی باسە، تا ئێستاش سەرەڕای بۆردوومان و هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرخۆدان لە بەنداوی تشرین بە پێداگرییەوە بەردەوامە، گەلی کورد و دۆستەکانیان لە چەندین ناوچەی جیهانەوە ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەرامبەر هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیل لە بەنداوی تشرین.