درێژەی ڕاپەڕین لە شەوی چلەی ژینا ئەمینیدا
دوابەدوای درێژەی ڕاپەڕینەکانی شەوانەی گەلی ناڕازی ئێران، شەوی ڕابردوو شۆڕشگێڕان لە شارە جیاجیاکان بە دروشمی دژ بە ڕژێمی ئێران بەشداری چلەی ژینا ئەمینیان کرد و یەکڕیزی و هاودەنگی خۆیان تا سەرکەوتن خستەڕوو.
ناوەندی هەواڵ
دوابه‌دوای درێژه‌ی ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران، شه‌وی ڕابردوو، خوێندکاران و هاوڵاتییان و چین و توێژه‌کانی دیکه له سه‌رتاسه‌ری ئێرانه‌وه به‌شدارییان له ناڕەزایەتی شه‌قامدا کرد و دروشمیان بۆ پێشوازیکردن له چله‌ی ژینا ئه‌مینی وته‌وه و جه‌ختیان له سه‌ر ڕووخانی ڕژێمی ئێران کردەوە بە یەکڕیزی و هاودەنگی.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە چلەمین ڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینیدا بڵاوکراونەتەوە، کەشێکی ئەمنی بەهێز لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروستبوو، بەتایبەتی لە سەقز، هێزە ئەمنییەکان و یەکە تایبەتەکان لە شوێنە جیاجیاکان بڵاوەیان پێکرا و هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی کرد و ئەشکانی برایشیان دەستگیرکردووە.
هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه له چالاكوانانی مه‌ده‌نی و سیاسی و زیندانیانی سیاسی پێشوو كراوه كه خۆیان له بانگهێشتكردن و به‌شداریكردن له مه‌راسیمی چلەی ژینا به‌دوور بگرن، بەڵام بە پێچەوانەی هەموو ئەو هەڕەشانەوە، شەوی ڕابردوو دوای گەیشتنی عەلی دایی، وریا غەفوری و حامید لەك بۆ هۆتێلی كورد له سەقز بۆ بەشداریكردن له ڕێوڕەسمی چلەی ژینا ئەمینی، هێزه ئەمنییەكان دەوری هۆتێلەكەیان دا تا بیانگوازنەوە بۆ هۆتێلێکی حکومی، هاوڵاتیانی شاری سەقز بە ئامادەیییەکی زۆرەوە لە بەردەم هۆتێل کورد ئامادەبوون و دروشمیان بەرزکردەوە و داوای ئازادییان دەکرد.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپای پاسداران به ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران له هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌راندا بوون، تا ئێستاش زانیاری ورد له‌سه‌ر ژماره‌ی كوژراو و بریندار و ده‌ستگیركراوه‌كان نییه.
لە شارەکانی سنە، مەهاباد، کرماشان، قروە، بۆکان، بانە، کامیاران، دیواندەرە، سەردەشت، ئیلام، ورمێ، خۆپیشاندەران ڕژانە کۆڵانەکان و بە داگیرساندنی ئاگر و نیشاندانی ناڕەزایەتی، نووسینی دروشم و سووتاندنی وێنە بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی چلەمین ڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینی نیشاندا.
لە سیستان و بەلوچستان، تاران، ئەسفەهان، شیراز، هەمەدان، کرمان، مەشهەد، ئەردەبیل، ئەهواز، خوزستان، بەندەر عەباس، تەبرێز، کەرەج، ڕەشت، لاهیجان و بیرجەند هاوڵاتیان و خوێندکاران ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمیان دەوتەوە و بەردەوام بوون لە ڕاپەڕینەکەیان، باس لەوەشکراوە کە خۆپیشاندەران لە چەند شارێک ئاگریان لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان و بنکەکانی بەسیج و سپای پاسداران بەرداوە.