تووڕەیی تۆڵەسەندنەوە لەزیادبووندایە"
چالاکییەکان بۆ ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ناوەندی توێژینەوەی ژنۆلۆژی کە لە شاری سلێمانی شەهید کرا لە هەموو شوێنێک بەردەوامن، دوێنێ لە شەهبا ڕێپێوانێکی جەماوەری ڕێکخرا و لە حەسەکەش چادر بۆ ماوەی دوو ڕۆژ هەڵدرابوو.
حەسەکە
بەمەبەستی ئیدانەکردنی سیستمی پیاوسالاری دژ بە ئایدۆلۆژیای ئازادی ژنان کە ژنان دەکوژێت، کۆنگرەی ستارو ناوەندی ژنۆلۆژی و کۆمەڵەی کەسوکاری شەهیدان لە باخچەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گەڕەکی نەسرەی حەسەکە چادریان هەڵدا، چالاکییەکی چادرەکە دوێنێ بە ڕاگەیەندراوێک کۆتایی هات.
ئەڤین پاسۆ بەناوی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرەوە قسەی کردو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە وشیاری دەسەڵاتدار لە کەسایەتی ژناندا هێرش دەکاتە سەر هەموو کۆمەڵگا و وتی: "ماوەی ٥ هەزار ساڵە سیستەمی بەڕێوەبردنی جیهان لەسەر خوێنی خەڵک و لەناوچوونی ئیرادەی خەڵک و تاڵانکردن و کاولکاری و کوشتار و نایەکسانی و نادادپەروەریی دامەزراوە، ئەو سیستەمەی کە جیهان تێیدا بەڕێوەدەبرێت سیستمێکە خزمەتی هێزە دەسەڵاتدارەکان دەکات بۆیە گەلانی ئێستا بەگشتی و ژنان بەتایبەتی ڕووبەڕووی ئازار و توندوتیژی دەبنەوە لە لایەکی ترەوە ئەو خەڵکانەی کە دەیانویست هەناسەی ئازادی بدەن هەرگیز کڕنۆشیان نەبردووە، شۆڕشی ئێمە شۆڕشی ژنانە چونکە ژنان توانیویانە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا کار بکەن بۆ گۆڕانکاری و گۆڕینی کۆمەڵگا و هەروەها هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا، خەم ناناسین، شەهیدبوونی ئەم ڕێبازانە بە دڵێکی گەورەوە هەڤاڵانی ئێمەی لە باوەش کردووە، تۆڵەسەندنەوەی ئەو هەڤاڵانە بە ڕێکخستنبوونی ئێمەیە، ئەم سەدەیە سەدەی ئازادی ژنە، بە ڕۆحی زەینەب و ناگیهان یەکێتی ژنان چەسپاوە و لە ئەوروپاش دروشمی ئێمە ژن، ژیان، ئازادیە، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبێتە گۆڕان و وەرچەرخانی هەموو جیهان، بژی ئەو شۆڕشەی کە ژنان پێشەنگی دەکەن".
چادرەکە بە ڕاگەیەندراوێک کە لەلایەن لیلاڤ حسێن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی حەسەکە خوێندرایەوە کۆتایی هات، لیلاڤ حسێن، سەبارەت بە ئامانجگرتنی ڕێبەری شۆڕش وتی: "بە ئامانج گرتنی ڕێبەرانی شۆڕش بە ئامانج گرتنی وشیاری دیموکراتی و ئازادە، بەو هێرشانە دەیانەوێت گورزێک لە ڕێکخراوی ژنان بدەن بۆ زیندووکردنەوەی وشیاری پیاو و کۆنتڕۆڵکردنی کۆمەڵگە بەڵام ئەمڕۆ دەبینین ژنان لە هەموو جیهاندا لە مەیداندان و دروشمی ژیانی ژنان ئازادی دەڵێنەوە، ئەمەش بەو مانایە دێت کە ئەم دروشمە بووە بە دروشمێکی جیهانی و بەم شێوەیە یەکڕیزیی ژنان چەسپاوە ئەمە بەهێزترین وەڵامە بۆ دوژمن کە کەس ناتوانێت ئیرادەی ژنانی ڕێکخراو لەناوببات، ئێمە وەک ڕێکخراوی ژنانی کۆنگرەی ستار بەڵێن دەدەین کە بە دوای هێڵی ئازادیدا دەبین و ئاستی بەرخۆدان و تێکۆشان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان بەرزدەکەینەوە زنجیرە چالاکیەکانمان کۆتایی پێناهێنرێت و لە مەیدانەکاندا دەبین".
بەیاننامەکە بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.
شەهبا
ناوەندی توێژینەوەی ژنۆلۆژی و کۆنگرەی ستاری هەرێمی عەفرین باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی بەئامانجگرتنی ناگیهان ئاکارسەل و کوشتنی، لە شەهبا هەزاران هاوڵاتی عەفرین و شەهبا ڕێپێوانیان کرد و ژنان بەدروشم ئیدانەی بە ئامانجگرتنی ژنانیان کرد، ژنانی عەفرین کە بەشداری ڕێپێوانەکە بوون، سەبارەت بە بۆچوونی خۆیان قسەیان بۆ کردین.
زێلۆخ بەکر، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی عەفرین، کە بەشداری ڕێپێوانەکە بوو، ئیدانەی بە ئامانجگرتنی ژنانی کردو وتی: "بەئامانجگرتنی ژنان سیاسەتی قبوڵنەکردنی ئیرادەی ژنان و دەسەڵات ئاشکرا دەکات، بەئامانجگرتنی ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ناگیهان ئاکارسەل بەئامانجگرتنی هەموو ژنانی ئازادیخوازە".
زەهیدا مەمۆ، ئەندامی ناوەندی توێژینەوەی ژنۆلۆژیی عەفرین- شەهبا، هەڵوێستی خۆی لە دژی بەئامانجگرتنی ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ناگیهان خستەڕوو و وتی: "ڕێپێوانێکمان ڕێکخستووە بۆ شەرمەزارکردنی شەهیدکردنی ناگیهان، لە ڕێگەی ئەم ڕێپێوانەوە دەنگی خۆمان بەرزدەکەینەوە و بە توندی ئیدانەی بەئامانجگرتنی ژنان دەکەین، پێشەنگایەتیی ژنان و ئەوانەی کە فکر و بۆچوونی ڕێبەر ئاپۆ لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاو دەکەنەوە دەبنە ئامانجی دوژمن دەیانەوێت ئەو ژنە دانایانە بە شێوەیەکی دڕندانە و نامرۆڤانە بکوژن، ئامانجیان ترساندنی ژنانی تر و هەنگاو نەنانیانە بۆ پێشەوە و دژایەتی کردنی داخوازییەکانیان، لە سەرتاسەری هەرێمەکانی کوردستان و سەرتاسەری جیهان هەموو ژنان هەستن و تووڕەیی خۆیان لە تۆڵەسەندنەوە زیاتر بکەن و پێداگری لەسەر بەرخۆدان بکەن بەڵێنمان ئەوەیە کە شۆڕش بە بەرخۆدان و تێکۆشان بەردەوام بێت".
خەڵات ئیلیاس، ئەندامی ناوەندی ژنۆلۆژیی عەفرین و شەهبا لەوبارەیەوە وتی: "ئێمە ڕێپێوانەکەمان لە دژی بەئامانجگرتنی ژنان لە سەرتاسەری جیهان بە تایبەتی لە هەرێمەکانی کوردستان رێکخستووە، چونکە ژنان بە سایەی فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ بیرۆکەی ئازادی ژنان بڵاو دەکەنەوە و ئەو بیرۆکەیەیان لە دژی عەقڵییەتی دەسەڵات هەیە لەم دواییانە لە باشووری کوردستان، لە هێرشێکی دڕندانەدا هەڤاڵمان ناگیهان ئاکارسەل شەهیدکرا، سەدەی ٢١ سەدەی ئازادی ژن و مرۆڤایەتییە و ئەمەش مەترسییە بۆ سەر سیستمەکانیان بەو هۆیەوە هەموو ژنێک دەکرێتە ئامانج ئێمە بە دوژمن دەڵێین، کە هەموو ژنێک کە کرایە ئامانج تووڕەیی تۆڵەسەندنەوەمان زیاد دەکات و ئێمە لەم سەدەیەدا ئازادی ژنان مسۆگەر دەکەین".
ڕێپێوانەکە بە دروشم کۆتایی هات.