تەرمی ١٥ کۆچبەری ژن دۆزرانەوە
دوو بەلەمی کۆچبەران لە کەناراوەکانی یۆنان نقوبم بوون و تەرمی ١٥ کۆچبەر دۆزرانەوە کە هەموویان ژنن و پێدەچێت خەڵکی ئەفریقا بن.
ناوەندی هەواڵ
ئه‌مڕۆ، ٦ی ئه‌یلول، به‌له‌مێكى كۆچبه‌ران كه ٤٠ سه‌رنشینى تێدابوو له کەناراوەکانی دوورگەی لیسبۆسی یۆنان لە ناوەندی دەریای ئیجە ژێرئاو كه‌وت، له ئه‌نجامدا ١٥كۆچبه‌ر خنكاون و تەرمەکانیان دۆزرانەوە کە هەموویان ژنن، پێنج كۆچبه‌ر ڕزگار كراون و ٢٠ كۆچبه‌رى تریش بێسه‌روشوێن بوون.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ، به‌له‌مێكى تر له‌ناو ده‌ریاى ئیجه بە ١٠٠ سه‌رنشینه‌وه تێكشكا و له ئه‌نجامدا ٦٠ كۆچبه‌ر ڕزگار كراون و ٤٠ی دیکەش بێسه‌روشوێنن.
ڕۆژی چوارشەممەش بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی دوورگەی کیسیرا لە باشووری یۆنان، دوای پێکدادانی لەگەڵ تاشەبەردی ناو ئاوەکە ژێرئاوکەوت و ٣٠ کۆچبەر كه تێیدابوون له خنکان ڕزگارکران.