تونس، ١٥٠ پڕۆژەی کشتوکاڵی بۆ ئابوری ژنان لە ساڵی ٢٠٢٢ ئامادە دەکرێت
وەزیری خێزان و ژنان و منداڵان و بەساڵاچوانی تونس، ئەمەل حاج موسا ڕایگەیاند کە دۆسیەی ئەو ژنانەی لەبواری کشتوکاڵدا کار دەکەن لە گرنگترینی ئەو وەزارەتە دایە و وتیشی لە ساڵی ٢٠٢٢دا پۆژەیەک بۆ هاندانی دەستپێشخەری ئابوری ژنان جێبەجێدەکرێت.

تونس
وەزیری خێزان و ژنان و منداڵان و بەساڵاچووانی تونس، ئەمەل حاج موسا ڕایگەیاند کە لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٢وە ١٥٠ پڕۆژەی کشتوکاڵی بۆ ژنان دەستپێدەکات و ٨٠٪ ی پڕۆژەکە بەشێوەی بیمە لەنێوان ١٠٠ بۆ ٣٠٠ هەزار دیناری تونسی دەبێت.
٨٩٪ ی ژنان بەهۆی گواستنەوەی کرێکاران زیانیان بەرکەوتووە
ئەمەل ئەوەشی خستەڕوو کە دۆسیەی ئەو ژنانەی لەبواری کشتوکاڵدا کار دەکەن، دۆسیەیەکی بنەڕەتییە و یەکێکە لەگرنگترین پرسەکانی وەزارەت، ٨٩٪ ی ئەو کەسانەی بەهۆی ڕووداوی گواستنەوەی کرێکارانی کشتوکاڵییەوە زیانیان بەرکەوتووە ژنن، ئەو وەزیرە تیشی کە سەرەڕای ٧٥٪ ی ئەو خوێندکارانەی لە پەیمانگەکانی زانستی کشتوکاڵی دەخوێنن، بەڵام تەنیا ٦٪ ی ژنان خاوەنی پرۆژەی کشتوکاڵین.
ئەمەل حەج ئەوەشی خستەڕوو، کە لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە دوو پلان ئامادە دەکات سەبارەت بە گواستنەوەی ئەو ژنانەی کە لە بواری کشتوکاڵدا کار دەکەن، یەکەمیان بۆ ڕزگارکردنی دروێنەی زەیتوونی ئەم وەرزە و پلانی دووەم ئەوەیە کە کەیسی ژنانی کرێکار لە کەرتی کشتوکاڵدا بەگشتی چارەسەر بکرێت.
ت.پ