حزبی شیوعی ٥ ژنی بۆ کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژارد

حزبی شیوعی کوردستان کۆنگرەی خۆی بەست و بە هەڵبژاردن ٥ ژنیان بۆ کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژارد.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٢٧ی مانگ لە شاری هەولێر، حزبی شیوعی کوردستان کۆنگرەی خۆی بەست و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو، دروشمی کۆنگرەکەیان ئازادی، دیموکراسی، مافی بڕیاردانی چارەنووس، سۆشیالیزم بوو، بە هەڵبژاردن ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی حزبەکە هەڵبژێردران کە ٢١ کەس بوون.

 

بۆ هەڵبژاردن ٣٨ پیاو و ٨ ژن کاندید کران بۆ هەڵبژاردنی ٢١ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، دوای بەشداریکردنی ١٥٩ ئەندام، ١٦ پیاو و ٥ ژن دەنگی زۆرینەیان بەدەستهێنا و بوونە ئەندام لە کۆمیتەی ناوەندی حزبەکە.

 

حزبی شیوعی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٣ دامەزراوە و حەوت کۆنگرەیان ئەنجامداوە، لە حەوتەمین کۆنگرەدا ٥ ژن بوونە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی.

 

ت.پ