"تەندروستی منداڵەکەی عێراق کە دەستدرێژی کراوەتەسەر باش نییە"

لەم مانگەدا کە هەموو منداڵان ئامادەکاری دەکەن بۆ ئاهەنگگێڕانی ساڵی نوێ، دۆخی منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵ کە لە دەرگای ماڵەکەی خۆیان لە ناوچەی ئەلحسێنیە لە باکوری بەغدا ڕفێندراو دەستدرێژی کرایەسەر زۆر خراپە.

 

غوفران ئەلڕادی

بەغدا- لە هەموو شوێنێکدا ڕووداوی توندوتیژی دژ بە ژنان ڕوو دەدات و چەندین چالاکی دژی ئەو ڕووداوانە ئەنجامدراون و زۆرێک لە چالاکوانان و رێکخراوەکانی مافی ژنان لە شەڕدان هەروەها ڕووداوەکانی توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی لەعیراق زیادیکردووە و ڕۆژانە هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕووی ئەو ڕووداوانە دەبنەوەو ئاماژە بەوە دەکەن کە مانگانە لانیکەم پێنج حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی لەعێراقدا هەیە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا منداڵێکی کچی تەمەن ٧ ساڵ لە ناوچەی ئەلحسێنیەی باکوری بەغدا ڕفێندراوە و دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر، بۆ زانینی وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە، ئاژانسەکەمان لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە زانیاری پێگەیشت کە نەیویست ناوی بهێنرێت سەرچاوەکە وتی: "لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوە نیشان دەدەن کە دراوسێکەیان کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆن، بە پیلانگێڕانی ئەو تاوانە تۆمەتبارکراون و دەستدرێژییان کردووەتە سەرو دوای ڕفاندنی منداڵە کچەکە لەسەر شەقام فڕێدراوە".

 

داوای پشتیوانی بۆ پاراستنی منداڵان بکەن

کەیسی منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵ کە ڕفێنرا و دەستدرێژی سێکسی کرایەسەر بەنهێنی دەمایەوە بەتایبەتی کە خێزانەکەی لەناوەڕاستی ئاگرەکەدا بوون و چاودێری بارودۆخی کچەکەیان دەکرد لەنەخۆشخانە، هەرچۆنێک بێت کەیسەکە گەیشتە چالاکوانێکی فێمینیست بە ناوی "سارا کازم محەمەد" لە ڕێگەی مامی منداڵەکەوە کە وردەکارییەکانی دۆسیەکەی لەسەر ماڵپەڕەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکردەوە و هانی هەمووانی دا کە پشتگیری خێزان و منداڵان بکەن بۆ پاراستنی منداڵ لە پێشێلکارییەکان.

 

"منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵ بە هۆی دەستدرێژی سێکسیەوە شەڕی مەرگ دەکات"

سارا محەمەد، چالاکوان بۆ ئاژانسەکەمان وتی: "ماوەی چەند ڕۆژێکی دیکە کۆتایی بە ساڵی ٢٠٢١ دێنین و بە شێوەیەکی زۆر ڕووبەڕوی ژمارەیەکی زۆر لە پێشێلکارییەکانی مافەکانی منداڵان و دەستدرێژی سێکسی و کوشتنی منداڵان دەبینەوە لەمساڵدا مانگێک تێنەپەڕیوە کە پێنج حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی و کوشتنی منداڵی تێدا تۆمار نەکرابێت".

 

دەربارەی دۆخی ئەو منداڵە کچە تەمەن ٧ ساڵەی کە دەستدرێژی کراوەتەسەر وتی: "دۆخی منداڵەکە زۆر قورسە و لەگەڵ مردندا جەنگ دەکات لەوانەیە ئەوەی ڕوودەدات ئاماژە بە ناتەواویی تۆمەتبارەکان بکات، کە مەترسیدارە و ڕێگەمان پێدەدات هەست بکەین کە ئێمە لە دارستاندا دەژین"، هەروەها چالاکوان سارا جەختی لەسەر پێویستیی زیادکردنی هەوڵەکانی کۆمەڵگا کردەوە بۆ پشتیوانیکردنی ئەو منداڵەو خێزانەکەی، هەروەها داوای سزادانی تۆمەتباران و ئاشکراکردنی لەبەردەم دادگاو دەرکردنی یاسایەکی کرد بۆ پاراستنی منداڵانی عێراق.

 

"کاتێک دۆخی ئەو منداڵە ٧ ساڵەم بینی، لە دۆخی منداڵەکانم دەترسام"

شایەتحاڵی ڕووداوەکە کە نەیویست ناوی بهێنرێت و لە نەخۆشخانە ئامادە بوو، وتی: "کاتێک منداڵەکە گەیشتە نەخۆشخانە، لە دۆخێکی زۆر خراپ و دژواردا بوو، لەسەر شانی دایکی بوو و بەهۆی ئازارەوە لە خوێن داپۆشرابوو و هاواری دەکرد، ئەو ڕووداوەی بە چاوی خۆم بینیم ترسێکی لە ناخمدا دروست کرد، بیرم لەوە دەکردەوە زوو بگەڕێمەوە ماڵەوە بۆ ئەوەی ئاگام لە منداڵەکانم بێت".

 

ڕاگەیەندراوە، کە تۆمەتبارەکە لە ٢٦ی کانوونی یەکەمدا دوای لێکۆڵینەوە و هەوڵدانی گەورە دەستگیرکراوە.