تاڵیبان ژن وەک ئامراز بەکاردێنێت
ئەمڕۆ شەممە ١١ی ئەیلول، ژنانی سەر بە تاڵیبان لە زانکۆی پەروەردەیی کابول کۆبوونەوەیەکیان بۆ کۆمەڵێک ژن ئەنجامدا.

کابوڵ
ئەمڕۆ شەممە ١١ی ئەیلول، ژنانی سەر بە تاڵیبان کۆبوونەوە و لە زانکۆی پەروەردەیی کابوڵ وانەیان بە کۆمەڵێک ژن وتەوە لە وتەکانیاندا داوای پشتگیری ژنانیان کرد بۆ میرنشینی ئیسلامی و وتیان پێویست ناکات ژنان بەشداری حکومەت و کابینەی حکومەت بکەن، کە برایانی تاڵیبانمان ئەو مافانەمان پێ بدەن کە ئیسلام بەڵێنی پێداوین.
لە کاتێکدا خۆپیشاندانی ژنان لە پارێزگا جیاوازەکانی ئەفغانستان دەستی پێکرد، تاڵیبان لە شاری کابوڵ و لە پارێزگای باکوری ئەفغانستان لە بەرامبەر بزووتنەوەی ئازادی خوازی ژنان کۆمەڵێک ژنیان کاراکرد، ئەو ژنانەی کە سەرپۆشی "لەچک"ی ڕەشیان لەسەر کردووە و هیچ دەموچاو و دەستیان دیار نییە، دەستیان بەسەر لافیتە سپییەکانی تاڵیباندا گرتووە و دروشمیان بە قازانجی میرایەتی ئیسلامی تاڵیبان دەنواند.
تێڕوانینی زۆرێک لە ئەفغانییەکان بەتایبەتی ژنانی ئەفغانی ئەوەیە کە ئەوان بوکەڵە یاخود ئامڕاز نین کە سبەینێ لە شێوەی وەزارەتی کارو حەرامکردنی خراپە بۆ کۆنترۆڵکردنی حیجابی ئیسلامی و پابەندییەکانی تری ئایین بە فەرمانی تاڵیبانەکانیان بەسەریاندا بسەپێندرێت، لەم بارەیەوە ژنانی ئەفغانی یەکگرتوو و پێکەوەیی زیاتر دەبن.