شیلان تۆپال کە ڕفێندرابوو دۆزرایەوە
شیلان تۆپال کە لەلایەن میتهەت تۆپال لە شیشلی بە تاکسی ڕفێندرا، ڕزگار کرا.

ناوەندی هەواڵ
شیلان تۆپال کە لە شیشلی ئیستەنبوڵ لە گەڕەکی مەحمود شەوکەت پاشا کاتیک لەبەردەم ماڵی باوکی دانیشتبوو لە لایەن هاوسەرەکەیەوە میتهەت تۆپال، کە نۆ مانگ پێش ئێستا داوای جیابوونەوەی کردووە بە زۆر بردرایە تەکسی و ڕفێنرا لەسەر زانیارییەکان تیمەکانی پۆلیس دەستیان کرد بە کارکردن بۆ گەیشتن بە شیلان تۆپال.
لە ئەنجامی بەدواداچوونی تەکنیکی و فیزیکی، ناونیشانەکە گەیشتە گەزیوسمانپاشا، توانرا شیلان تۆپاڵ ڕزگارکرا و تەندروستی زۆر باشە.
میتهەت تۆپال و کەسێک لەگەڵیدا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران و گەیەنراونەتە بنکەی پۆلیس.
داواکاری گشتی شیلان تۆپاڵی گەڕاندەوە بۆ دادگای چەگلیان بۆ گەواهیدان، هاوکات شیلان وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و وتی: "خۆشحاڵم کە ڕزگار دەبم من دەمەوێت سزای پێویست بدرێت من تەنها دەمەوێت بگەمە منداڵەکەم".
میتهەت تۆپال و گومان لێکراوەکەی تر هێشتا لە بنکەی پۆلیس ڕاگیراون و کار بۆ دەستگیرکردنی سێیەم کەس دەکرێت کە یارمەتی میتهەت تۆپال داوە و تا ئێستا دەستگیر نەکراوە.