تاڵیبان ئەو فیلمانە قەدەغە دەکات کە ژن ڕۆڵی تێدا دەبینێت

یاسای نوێ بۆ سنووردارکردنی دەرکەوتنی ژنان لە تەلەڤزیۆن لە ئەفغانستان ڕاگەیەندراو ئەو فیلمانە قەدەغە کرا کە ژن ڕؤڵی تێدا دەبینێت.

ناوەندی هەواڵ

 

حکومەتی تاڵیبان زنجیرەیەک یاسای نوێی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند بەو پێیە، ئەو بەرهەمانەی کە ئەکتەری ژنی تێدایە لە تەلەڤزیۆن نمایش ناکرێت هەروەها ڕۆژنامەنووس و پێشکەشکارانی ژن دەبێت لە کاتی بەردەم کامێرادا سەرپۆش بکەن.

یاساکانیش کە لە لایەن تەلەڤزیۆنی ئەفغانی راگەیەندراوە هەشت بەندی نوێیان تێدایە هەروەها فیلمەکان بە پێچەوانەی شەریعەت دادەنرێن و "بەها ئەفغانییەکان" و وێنەی "نیشاندانی بەشە تایبەتەکانی جەستەی پیاو" قەدەغەکراوە.

لەگەڵ دەست بەسەردا گرتنی تاڵیباندا چەندین شت بەتایبەتی پەروەردەی ژنان سنوردارکراون، هەروەها هەموو ئەو ژنانەی کە کارمەندی تەندروستی گشتی نین لە ڕای گشتی لادەبرێن.