منداڵانی کۆبانێ: پاراستنی منداڵان مەرجی سەرەکیی بنیادنانی کۆمەڵگایە

هەزاران منداڵ لە کۆبانێ بە دروشمی "پاراستنی منداڵان مەرجی سەرەکیی بنیادنانی کۆمەڵگایە" ڕێپێوانیان کرد.

کۆبانێ

 

لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٨٩دا لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و ١٩٥ دەوڵەتەوە، ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی جیهانی مافەکانی منداڵان ناسرا، چونکە لە جیهاندا مافی منداڵان نادرێت یاخود پێشێلدەکرێت.

 

بە تایبەتی منداڵانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا-ڕۆژئاوای کوردستان کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەکرێنە ئامانج، لە ماوەی ٩ ساڵی ڕابردوودا بە هەزاران منداڵ بەهۆی هێرشی چەتەکانی داعش و بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیا ئاوارە دەبن، دەکوژرێن، دەسوتێنرێن و بێ دایک و باوک دەکرێن، هەروەها لە هەموو مافەکانی پەروەردە و خوێندن بێبەشکراون و بەدەست هەژاری و نەبوونییەوە دەناڵێنن.

 

بەو بۆنەیەوە بە هەزاران منداڵی کۆبانێ لە چوارچێوەی چالاکییەکان بۆ ٢٠ی تشرینی دووەم و بە پێشەنگایەتی تەڤگەری هیلالی زێڕین و دەستەی پەروەردە و فێربوونی کۆبانێ لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد و بە دروشمی " پاراستنی منداڵان مەرجی سەرەکیی بنیادنانی کۆمەڵگایە" ڕژانە سەرشەقام و ڕێپێوانیان ئەنجامدا، هاوکات وێنەی ئەو منداڵانەیان بەرزکردەوە کە بە هۆی شەڕ و تیرۆرەوە کوژراون.

 

ڕۆژیان لالۆ، یەکێک لە منداڵانی بەشداربووی ڕێپێوانەکەیە، ئاماژەی بەوەدا کە منداڵان ڕۆژانە دەکوژرێن و مافەکانیان پێشێلدەکرێت، "نامەوێت لە هاوڕێ کۆنەکانم دووربم، دەمەوێت لەگەڵیان یاری بکەم، لە شەڕ و کۆمەڵکوژییەکاندا ئێمە دەکرێینە ئامانج، بەتایبەتی منداڵانی ڕۆژئاوای کوردستان، ژیانی ئێمە هەمیشە لە شەڕ و پێکداداندایە، ئێمە شەڕم و داگیرکاریمان ناوێت، ئێمە ڕێپێوان بۆ مافەکانمان دەکەین و ژیانێکی ئارام و دوور لە کوشتن و کؤچبەریمان دەوێت".

 

ت.پ