تاڵیبان خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیكردن لە ئەفغانستان دەبچڕێنێت

دەسەڵاتدارانی تاڵیبان لە ئەفغانستان، پەیوەندییەکانی فایبەر ئۆپتیکیان لە سەرانسەری وڵاتەكەیان بڕی تا كاتێكی نادیار، ئەمەش کاریگەرى لە سەر کەرتی بانکی و گومرگى و هەموو وڵاتەكە درووست كردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

 

لە ١٦ـی ئەیلوولدا، عەتەڵا زەید، وتەبێژی پارێزگای بەلخ، قەدەغەکردنی تەواوەتی ئینتەرنێتی فایبەر ئۆپتیک و جیاكردنەوەی تۆڕەكەی راگەیاند و دووپاتیكردەوە بژاردەی جێگرەوە لە سەرانسەری وڵاتەكەمان دەستەبەر دەکرێت، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی پەیوەندیکردن.

 

ئاژانسی فرانس پرێس لەزاریی سەرچاوەیەکی حکومەتى تاڵیبانەوە سەبارەت بە بڕینى خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیكردن و کاریگەرى لەسەر کاروبارەکانى ئەو وڵاتە رایگەیاند، پەیوەندییەکانی فایبەر ئۆپتیکیان لە سەرانسەری وڵاتەكەیان بڕی تا كاتێكی نادیار، هیچ ئامرازێک یان سیستەمێکی تری پەیوەندیکردن نییە و کەرتی بانکی و گومرگ و هەموو شتێک لە سەرانسەری وڵاتەكەمان کاریگەرییان لەسەر دروستبووە.

 

هەروەها، ڕێکخراوی نێتبلۆکس بۆ چاودێری ئینتەرنێت و ئاسایشی ئەلیکترۆنی رایگەیاند، کە لەئێستادا کۆی پەیوەندییە نیشتمانییەکان لە ئەفغانستان لە سەدا یەک کەمترە، ئەمەش وایکردووە کە بە تەواوی رابگیرێت، بڕینی ئینتەرنێتی فایبەر ئۆپتیک دەبێتە هۆی وەستانی خزمەتگوزارییەکانی مۆبایل و تەلەفۆن بەگشتی.