دەستپێشخەری پارێزەرانی سووریا: دۆسیەی ڕێبەر ئۆجالان مافێکی یاساییە کە ڕەهەندی ڕەوشتی تێدەپەڕێنێت
"دەستپێشخەریی پارێزەرانی سووریا بۆ بەرگریکردن لە ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالان" لە نامەیەکی کراوەدا کە ئاڕاستەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد، داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکە کرد کە دەستوەردان بکەن و هەنگاوێکی مێژوویی بنێن بۆئازادی جەستەیی ڕێبەری ئۆجالان.
ناوەندی هەواڵ
دەستپێشخەری پارێزەرانی سووریا بۆ بەرگریکردن لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان جەختی لەوە کردەوە، کە دۆسیەکەی ڕەهەندی ڕەوشتی تێدەپەڕێنێت و بەپێی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا مافێکی یاسایی پێکدەهێنێت، ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوێنەرایەتی مافی هیوای نێودەوڵەتی دەکات کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا مسۆگەر کراوە.
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤ، دەستپێشخەری پارێزەرانی سووریا بۆ بەرگریکردن لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕۆژی ١٠ی کانوونی یەکەم، نامەیەکی کراوەی ئاراستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و داوای لێکرد هەنگاوێکی مێژوویی بنێت بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
دەستپێشخەرییەکە لە نامەکەیدا ڕوونیکردەوە، کە ڕێبەر ئۆجەلان لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٥ ،بانگەوازێکی بڵاوکردەوە کە داوای ئاشتی و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک دەکات لەگەڵ هەنگاوی کردەیی بەرەو ئاشتەوایی، بەڵام هێشتا چاوەڕێی جێبەجێکردنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان و پابەندبوونی بەرامبەرە.
دەستپێشخەرییەکە جەختی لەوە کردەوە، کە مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تەنها ئەرکێکی ڕەوشتی نییە، بەڵکو مافێکی یاساییشە، ئەمەش بە پشتبەستن بە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٤، کە بەردەوامی گۆشەگیریی سەپێنراوی بەسەر ڕێبەر ئۆجالان بە پێشێلکردنی ماددەی ٣ی ڕێککەوتننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ زانی.
لە کۆتاییدا دەستپێشخەرییەکە جەختی لەوە کردەوە، کە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان نوێنەرایەتی مافی هیوای مسۆگەرکراوی نێودەوڵەتی دەکات و ڕەنگدانەوەی خواستی ملیۆنان کوردە بۆ دادپەروەری، داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە داوا لە وڵاتانی ئەندام بکات بڕیارەکانی دادگا جێبەجێ بکەن و پرۆسەی ئاشتی بەهێزتر بکەن.