سیمیناری ژنۆلۆژی لە شەنگال بەردەوامە

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە شەنگال بەردەوامە لە سیمینارەکانی و داوا دەکرێت ڕێگای بەردەم ژنان بکرێتەوە.

شەنگال

 

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە سەرتاسەری شەنگال لە گوندێکەوە بۆ گوندێکی تر سیمینار سازدەکات و ژنۆلۆژی دەناسێنێت، دوێنێ ڕۆژی گفتوگۆ بوو لە گوندی دوگور کە سەر بە ناوچەی سنونێیە،  گفتوگۆکان وەک ڕاستی ژنۆلۆژی لە شەنگال، کە ڕۆڵێکی چۆنی هەبێت، بۆ زیندووکردنەوەی کولتووری کۆن و کاری سەرنجڕاکێشی ژنان کرا، لە سیمینارەکەدا ڕاگەیەندرا کە کارێکی زۆر هەیە لەسەر ژنۆلۆژی لە شەنگال.

 

چیرۆک و کۆمەڵگەی ڕابردوو

شێرین خەڵەف، ئەندامی ئەنجومەنی دوگور، لە سیمینارەکەدا قسەی کرد و سەرنجی بۆ ئەو کارانە ڕاکێشا کە پێشتر ئەنجامیان دەدا و وتی: خەریکی بڕینی چیمەن و کۆکردنەوەی چیمەن بووین. بیرمە، سەلفە (چیرۆکەکان)م دەگێڕایەوە و هەموو منداڵەکانم لە دەوروبەرم کۆدەبوونەوە، بەڵام بەداخەوە ئێستا لە ماڵەوە ٥ کەسین و سەری هەمووان لەسەر تەلەفۆنە، بیر لە ژیان ناکەنەوە، نازانن لە دەوروبەریان چی ڕوودەدات، بەداخەوە زۆر ژن هەن لەدەستی خۆیاندا نییە، بەڵام زۆرن ئەو ژنانەی خۆبژێرن و دەتوانن دوکان بکەنەوە و مەڕ بەخێو بکەن و باخ و باخچەی میوە بچێنن و چەندین کاری جیاواز ئەنجام بدەن، ژنان پێش ئەوەی بیری ڕێبەر ئاپۆ بزانن نەیاندەتوانی لە ماڵەکانیان دەربچن، بەڵام ئێستا بە فیکر و زانست گەشەیان کردووە.

 

"لۆریکی دایکان زانستی بوون"

ڕیحان خدر، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی دوگور لە سیمینارەکەدا قسەی کرد و وتی: دایکان هەمیشە منداڵەکانیان بە لایلایە دەخەواند، هەموویان واتایان هەبوو، پڕ بوون لە بیرۆکە و چیرۆک و زانست، بەداخەوە ئێستا مۆبایلەکە دەخەنە بەردەم منداڵەکان و دەڵێن ئەگەر بۆ مۆبایل نەبێت منداڵەکەمان ناخەوێت، بەداخەوە شتە کۆنەکان هەموویان نامێنن، جارێک چالاکییەکمان کرد، هەموو شتە کۆنەکانمان کۆکردەوە و لە باخچەی ڕێبەر ئاپۆ لە دۆڵی قەرس هەڵمانواسی، کە دیمەنێکی زۆر جوانی دروست کرد، گەل دڵخۆش بوون، چالاکییەکانی وەک ئەمانە زۆر باشە بۆ نەوەی نوێ کە شتە کۆنەکان لەبیر نەکات.

 

"پێویستە پێشی ژنان ڕووناک بکرێتەوە"

نازێ شەنگالی لە گفتوگۆکانیدا تیشکی خستەسەر کاری ژنان و وتی: لە ڕابردوودا دایکانمان هەموو شتێکیان لە ماڵەوە بە دەستی خۆیان دروست دەکرد، لێفەو دۆشەکەکانمان هەموویان تەندروست بوون، چونکە دایکان دروستیان کردووە، وەک ژن ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی خۆمان هەرگیز پێویستمان بە پیاو نابێت، دەتوانین هەموو کارەکانمان خۆمان ئەنجامی بدەین، ژنانی شەنگال بەهێز و شارەزاین، بەڵام بەداخەوە ڕێگا بۆیان کراوە نییە، گرنگترین شت ئەوەیە ڕێگا بۆ ژنان خۆش بکرێت و پەروەردە بکرێن بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان بەڕێوەببەن و بەرەو پێشەوە بچن.

 

سیمینارەکە بە بۆچوون و پێشنیار لەسەر چالاکییەکانی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی شەنگال کۆتایی هات.