سیمینارێک له کەمپى قۆرەتوو بەڕێوەچوو
بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ژنان و کچان، سیمینارێک بە ناونیشانی "زەواجی پێشوەختە" لە کەمپی قۆرەتوو بەڕێوەچوو.

ناوەندی هەواڵ
ڕاگهیاندن و پهیوهندییهكانى بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان بڵاویکردەوە، تیمى مۆبایلى سهر به لقی گەرمیانی بهڕێوهبهرایهتىیەکە بەهاوکاری ڕێکخراوی "unhcr" لە ڕۆژی ١٣ی ئەیلول، لهلایهن ئەندامى تیمى موبایل" ژیان عەبدولکەریم محەمەد" سیمینارێکی بۆ ژنان و کچانی کەمپی قۆرەتوو پێشکەشکرد.
ئاماژە بەوەکراوە، سیمینارەکە بە ناونیشانى "زەواجى پێش وەختە" ئیش و کارەکانى بەڕێوەبەرایەتى و هێڵی گەرمی ١١٩ ووترایەوە بۆ ژنان و کچانی کەمپەکە، هەروەها لەلایەن ئامادەبووانەوە بەشداری و گفتوگۆ لەسەر بابەتەکە کرا .