منداڵێک لە ڕوباری سیروان خنکا
خێزانێک کە بۆ گەشتکردن ڕوویان لە ڕوباری سیروان کردبوو، منداڵەکەیان بەهۆی کەوتنە ناو گۆمێکی ئاوەوە گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
موقەدەمی مافپەروەرعەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ ١٣ی ئەیلول، منداڵێک گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کە بەهۆی خنکان بەئاو گیانی لەدەستدابوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەوتەی کەسوکاری کە دانیشتووی کەلاری نوێی قەزای کەلارن ئەو خیزانە بەمەبەستی گەشت کردن چونەتە سەر ڕوباری سیروان منداڵەکەیان کە تەمەنی یەک ساڵ و دوو مانگە بەناوی "مەتین زمناکۆ ئەنوەر" کەوتۆتە نێو گۆمێکی ئاوەوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.