مای ساتۆ: ژنانی ڕۆژنامەنووسانی ئێران ڕووبەڕووی هەراسانکردن و هەڵاواردنی سیستماتیک دەبنەوە

لە ڕاپۆرتێکی نوێی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، مای ساتۆ، وتەبێژی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، زیادبوونی پێشێلکاری و گوشارەکانی سەر ناڕازییان و ڕۆژنامەنووسان بەتایبەتی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە ئێران ئاشکرا دەکات.

ناوەندی هەواڵ- ڕۆژنامەنووسان لە ئێران ڕووبەڕووی بەرتەسکی زیاتر دەبنەوە، بەتایبەتی ژنانی ڕۆژنامەنووس، کە لە چوارچێوەی سیاسەتە ڕەسمییەکان بە ئامانجی بێدەنگکردنی دەنگی ڕەخنەگرانە ،چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە، ڕووبەڕووی هەڵمەتی سیستماتیکی سەرکوتکردن دەبنەوە، لەوانە هەراسانکردن، گرتن و هەڕەشەکردن.

 

مای ساتۆ، وتەبێژی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، تیشکی خستە سەر پراکتیزە سەرکوتگەرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دژی ناڕازییان و ڕۆژنامەنووسان.

 

ئاماژەی بەوەدا، کە ژنانی ڕۆژنامەنووسی ئێران تووشی هەراسانکردنی توند دەبنەوە کە بە توندوتیژی و هەڵاواردنی ڕەگەزی تایبەتمەندن، هەروەها ئەندامانی بنەماڵەی ئەو ڕۆژنامەنووسانە و ناڕازییانە لە ناوخۆی ئێراندا تووشی کاردانەوەی ڕاستی دەبن، لەوانە لێپرسینەوە، بەستنی سەروەت و سامان، دەرکردن لە کار و هەندێکجاریش دەستگیرکردن.

 

بەگوتەی مای ساتۆ، دەسەڵاتدارانی ئێران کۆمەڵێک تاکتیک بەکاردەهێنن بۆ سەرکوتکردنی ناڕازییان و ڕەخنەگران لە دەرەوەی وڵات، لەوانە "هەڕەشەی کوشتن، هەوڵدان بۆ دزینی زانیاری، هەڵمەتی تێکدەر و هێرشی ئەلیکترۆنی"، هەروەها ئەو سەرکوتکردنە نێودەوڵەتییەی کە دەسەڵاتداران ئەنجامی دەدەن، ئازادییە بنەڕەتییەکان پێشێل دەکات و مافەکانی وەک ئازادیی ڕادەربڕین، ئازادیی ڕاگەیاندن، ئازادیی هاتووچۆ و ژیانی تایبەتی دەخاتە مەترسییەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا، خۆی و کۆمەڵێک لە کارناسانی نەتەوە یەکگرتووەکان دوو نامەی ڕەسمیان ئاراستەی دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە سەبارەت بە فشاری نێودەوڵەتی، کە تاران بە ڕەسمی وەڵامی داوەتەوە و وەڵامەکەشی لە ماڵپەڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوکراوەتەوە.

 

سەبارەت بە ئەزموونی چاوپێکەوتنی لەگەڵ چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان، ئاماژەی بەوەشکرد، بۆم دەرکەوت کە زۆرێکیان خوویان بە ئەزموونکردنی فشاری نێودەوڵەتییەوە گرتووە، کاتێک لێم پرسین ئایا لەلایەن فشاری نێودەوڵەتی کراونەتە ئامانج، هەندێکیان وەڵامیان دایەوە بە نەخێر، بەڵام کاتێک قووڵتر بوومەوە، ئەوە ڕوون بووەوە کە بەردەوام لەلایەن هەڕەشەی ئەلیکترۆنی و هەوڵی ڕەشبگیری و هێرشی ئەلیکترۆنیەوە دەکرێنە ئامانج، ئەوە بۆ ئەوان بە پارێزراو دادەنرا لەبەر پێویستی پێناسە کرابووەوە، ئەم هەڕەشانە پێدەچوو بەشێک بێت لە ستراتیژی مانەوە بۆ بەردەوامبوون لە کارە گرنگەکانیان، بۆیە دەبێت دان بەم ڕاستیانەدا بنێین و ئەو کەسانە بپارێزین کە بە ڕاستی بەرامبەر دەسەڵات دەدوێن.

 

پەیامنێرانی بێسنوور لە ڕاپۆرتی خۆیاندا سەبارەت بە دۆخی میدیا و ئازادی ڕۆژنامەگەری، درێژەی ئەو شتەی کە بە "دەسەڵاتی تیرۆر" لە ئێران پێناسە کردووە، هەروەها بە سەرکوتکردنی سیستماتیکی بیروڕای ڕەخنەگرانە کردووە، بەپێی هەمان ڕاپۆرت، ئێران لە ڕیزبەندی ١٧٦هەمین لە کۆی ١٨٠ وڵات لە پێوەرەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی تێکچوونی توندی ژینگەی ڕۆژنامەگەریە لەناو ئەو وڵاتەدا.

 

پەیامنێرانی بێسنووریش لە ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە دۆخی ئازادی میدیا و ڕۆژنامەگەری، تیشکی خستووەتە سەر درێژەی ئەو شتەی کە ناوی دەنێت "حکومڕانی تیرۆر" لە ئێران، ئەمەش سەرکوتکردنی سیستماتیکی بیروڕای ڕەخنەگرانەی پشتڕاستکردووەتەوە، بەپێی هەمان ڕاپۆرت، ئێران لە ڕیزبەندی ١٧٦هەمین وڵاتە لە کۆی ١٨٠ وڵات لە پێوەرەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی تێکچوونی توندی ژینگەی ڕۆژنامەگەریە لەناو ئەو وڵاتەدا.