ناو و نیشانی بکوژانی ژینا ئەمینی بڵاوکرایەوە

گرووپێکی هاککەر ناو و نیشانی ئەو ئەفسەرانەی کە وا ژینا ئەمینیان دەستبەسەرکردبوو، بڵاو کردەوە

ناوەندی هەواڵ

 

لەلایەن گروپێکی هاککەری تارانەوە بە ناوی باکدور " 3ackd0or" ناو و نیشانی ئەو ئەفسەرانەیان بڵاوکردەوە کە ژینا ئەمینیان دەستگیرکردووە.

 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەروان ئینایەتوڵڵا ڕەفیعی تەمەن ٥٢ ساڵ و لەدایکبووی خودابەندەی سەر بە پارێزگای زەنجان، فەرماندەی ئەو تیمەی هێزی پۆلیس بووە کە ژینا ئەمینیان دەستبەسەر کردووە.

 

هەروەها عەلی خۆشناموەند فەرماندەی ئەم تیمە بوو کە مەهسا ئەمینی گواستەوە بۆ ناو سەیارەی ڤانی ئیرشاد، لە بەرزاییەکانی باشووری پارێزگای لوڕستان لەدایکبووە.

 

پەرەستوو سەفاری، لەدایکبووی شاری کرماشانی تەمەن ٣٦ ساڵ، پۆلیسێکە کە لە شەقامدا مەهسا ئەمینی ڕاگرتووە.

 

فاتمە گوربان حوسێنی تەمەن ٢٧ ساڵ، یەکێکی دیکە لە ژنە ئەفسەرەکانی ئەو تیمەی کە ژینا ئەمینییان دەستبەسەر کردووە.