سەرکوتکردنی سیستماتیکی مامۆستایانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەرمەزار دەکرێت
سەرکوتکردنی سیستماتیکی مامۆستایانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەرمەزار دەکرێت و داوا لە ڕێکخراوە جیهانییەکان دەکرێت بەپەلە هەنگاوەكان بۆ ڕێگری لە پێشێلكردنی بارودۆخی مامۆستایانی کورد بگرنە بەر.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2025/02/20250211-jpg140c05-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ١١ی شوبات، ١٣ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لەسەر ئاستی ناوخۆ و جیهان دژ بە سەرکوتکردنی مامۆستایانی کورد لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: مامۆستایان و چالاکوانانی پیشەیی لە پێناو داکۆکیکردن لە مافە ببنەڕەتییەکانی خۆیان و خوێندنگەکانیان خراونەتە بەر سەرکوتکاریی دەسەڵاتدارانی ئێران، ئەوەش پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ و ستانداردە نێودەوڵەتییەکانە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەدوای سەرهەڵدانی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرکوتکردنی مامۆستایان بە شێوەیەکی ئەمنی بەڕێوە دەچێت؛ لەبەر شوناسی نەتەوەیی و کولتوورییان لەژێر چاودێریی توندوتۆڵی ئەمنیدان، هەروەها بە هۆی داواکارییەکانیانەوە بۆ دەستەبەرکردنی مافە مەدەنی، بنچینەیی و پیشەییەکانیان، ڕووبەڕووی سەرکوتکارییەکی چەند هێندە دەبنەوە.
ئەو ١٣ ڕێکخراوەی مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەکەدا داوا لە ڕێکخراوە جیهانییەکان دەکەن بەپەلە هەنگاو بنێن بۆ ڕێگرییكردن لە پێشێلكردنی مافی مامۆستایان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لە كۆتاییدا هاتووە: وا لە حکومەتی ئێران دەکەین ڕێز لە بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی خۆی سەبارەت بە ماف و ئازادییە مەدەنی و پیشەییەکانی مامۆستایان بگرێت.