سلێمانی، ئامادەکاری چالاکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکرێت

لە گردبوونەوەیەکدا ژمارەیەک لایەنی سیاسی و ڕێکخراوەکان هەڵوێستی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ڕاگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا چالاکی ئەنجام دەدەن و داواش لە سەرجەم ڕێکخراوەکان دەکەن بەشداربن لەگەڵیاندا و بەرەنگاری تیرۆر ببنەوە.

لە گردبوونەوەیەکدا ژمارەیەک لایەنی سیاسی و ڕێکخراوەکان هەڵوێستی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ڕاگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا چالاکی ئەنجام دەدەن و داواش لە سەرجەم ڕێکخراوەکان دەکەن بەشداربن لەگەڵیاندا و بەرەنگاری تیرۆر ببنەوە.

سلێمانی

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پارکی نالی شاری سلێمانی "دەستەی دژی تیرۆر و داگیرکاری" دژی نەبوونی یەکڕیزی بەرامبەر داگیرکارییەکان گردبوونەوە و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.

 

لە گردبوونەوەکەدا لە ١٥ لایەنی سیاسیی و ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیی، کە پێکهاتبوون لە تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، لقی سلێمانی حزبی شیوعی کوردستان، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، گروپی ئاسۆی نوێ، یەکێتی لاوانی کوردستان لقی سلێمانی، کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان، دەستەی دەستپێشخەری کۆنفڕانسی نیشتیمانی کوردستان، ڕێکخراوی ڕۆشنبیری وەلی دێوانە، بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، لیستی پیشەیی مامۆستایان لیژنەی سلێمانی و چەند ڕێکخراوێکی دیکە بەشداربوون و جەختیان لە یەکڕیزی کردەوە.

 

لە گردبوونەوەکەدا لەلایەن دایکی پەرچەم، بەرپرسی لقی سلێمانی کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان بەیاننامەی هاوبەشێ دەستەکە خوێندرایەوە، تێیدا ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد داگیرکارانی کوردستان لە ڕێی تیرۆر کردنەوە دەیانەوێت دەنگی ئازاد لە هەرێمی کوردستان سەرکوت بکەن، تاکو زەمینە سازی بۆ کۆمەڵکوژی بکەن، لەبەرامبەریشدا بێ دەنگی و بێباکی دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان دەرخەری هەماهەنگی نێوان ئەوان و داگیرکارانە، بۆیە ئەم سیاسەتە مایەی قبوڵکردن نییە، پێویستە گەلی کورد بە هەموو شێوەیەک ڕووبەڕووی ئەم هەڵوێیستانە ببنەوە.

 

لەو چوارچێوەیەشدا ڕایانگەیاند لە ڕۆژانی داهاتوودا چالاکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئەنجام دەدەن، بێ دەنگی و بێهەڵوێستی دەسەڵاتیش دەخەنە ژێر بەرپرسیارێتیەوە، داواشیان لە سەرجەم ڕێکخراوەکان کرد بەشداری چالاکەیانی داهاتوویان بکەن.

 

ت.پ