سلێمانی، کەمپەینی ٢٢ لەگەڵ تۆ ئیڤێنتێکی ئەنجامدا
لە ئیڤێنتێکی تایبەتدا کەمپەینی ٢٢ لەگەڵ تۆ، بە بەشداری زیاتر لە ٣٥٠ گەنج چەندین سیمیناری بۆ گەنجان لەبارەی پەرەپێدان بە تواناکانی خۆیان و گەورە نەکردنی کەسانی بێ بنەماوە پێشکەشکرد.
لە ئیڤێنتێکی تایبەتدا کەمپەینی ٢٢ لەگەڵ تۆ، بە بەشداری زیاتر لە ٣٥٠ گەنج چەندین سیمیناری بۆ گەنجان لەبارەی پەرەپێدان بە تواناکانی خۆیان و گەورە نەکردنی کەسانی بێ بنەماوە پێشکەشکرد.
سلێمانی
کەمپەینی ٢٢ لەگەڵ تۆ، ئێوارەی دوێنێ لە هۆتێل شاری جوان لە سلێمانی ئیڤێنتێکیان ڕێکخست و بەردەوامییان دا بە کەمپەینی "٢٢ کۆی ڕۆژی تۆ"، کە ئەندامانی کەمپەینەکە پێکهاتوون لە ٢٢ گەنج لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر و هەڵەبجە.
لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا زیاتر لە ٣٥٠ گەنج بەشدارییان کردبوو، تێیدا چەندین سیمینار لەبارەی بەهێزبوون، متمانەبوون بە تواناکانی تاک و گەورە نەکردنی کەسانی بێ بنەما، نەنوسینی کۆمێنتی نەشیاو ئەنجامدرا، هاوکات چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدرا.
لە بەشێکی دیکەی ئیڤێنتەکەدا ژمارەیەک گەنج کە خاوەن پڕۆژەی بچوکی کاری خۆیان بوون، بەرهەمەکانیان خستەڕوو.
پەری عابد، ئەندامی کەمپەینی ٢٢ لەگەڵ تۆ، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە کەمپەینەکەیان لە قۆناغی کۆتاییدایە، سەرەتا زیاتر بەشێوەی ئۆنلاین کاریان کردووە و ڤیدیۆ و بڵاوکراوەی ئۆنلاینیان بڵاوکردووەتەوە، دواتریش بەشێوەیەکی ڕاستەخۆ چەندین سیمینار و چالاکییان ئەنجامداوە.
کەمپەینەکە لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە، تا کۆتایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، کارییان لەسەر چەند خاڵێک کردووە، ئەوانیش گەورە نەکردنی کەسانی بێ بنەما، نەنوسینی کۆمێنی نەشیاو و هاندانی بەشداری گەنجان و ژنانی گەنج بە تایبەتی لە کاری خۆبەخشی و ڕێکخراوەیی، تا ئێستاش زیاتر لە ٥٠٠ گەنج بەشداری لە وۆرکشۆپ و سیمینارەکاندا کردووە.
پەری عابد، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەپێی پێوەرەکانی کەمپەین، کەمپەینەکەی ئەوان ئاستێکی زۆر باشی هەیە و بەردەوام نامەیان بۆ دێت، دەستخۆشیان لێدەکەن، ئامانجیشیان لەم ئیڤێنتە ئەوەیە کە بتوانن ببنە پردێکی پەیوەندی نێوان گەنج و ڕێکخراوە جیهانییەکان کە ئەمڕۆ بانگهێشتکراون، تا هەلی کار بۆ گەنجان دەستەبەر بکەن.
ت.پ