لە دوای گەشتێکی سەخت و چاوەڕوانییەکی درێژ، ژنانی تونس ناچاری گەڕانەوە بوون
کۆمەڵێک ژن بە مەبەستی سەردانیکردنی سەرۆک کۆماری تونس سەردانی کۆشکی سەرۆکیان کرد، بەڵام دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە دەستی بەتاڵ ڕەوانە کرانەوە.

تونس
دوای ئەوەی ژنان لە پارێزگای قفسە لە باشوری ڕۆژئاوای تونس بە ڕێپێوان سەردانی تونسی پایتەختیان کرد بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی و جەختکردنەوە لەسەر ئەو بەڵێنانەی پێیان درابوو لە ساڵی ٢٠١١، بەڵام دواتر ڕەوانەکرانەوە.
پاش هەفتەیەک مانەوە لە کۆشکی گەنجان ئەو ژنانەی ٤٠٠ کیلۆمەتریان بڕیبوو لەپێناو بینینی سەرۆک کۆمار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تونسەوە نێردرانەوە بۆ ئەو ناوچەیەی لێوەی هاتبوون، بێ ئەوەی چاویان بە سەرۆک کۆمار بکەوێت.
حەمدی سەلامی، چاودێری ئەو ژنانە بە ژنهای ڕاگەیاند لە دوای ئەو هەوڵانەی ئەو ژنانە دایان لە پێناو بینینی سەرۆک کۆمار و باسکردنی دۆخی ژیانیان، چاویان بە سەرۆک نەکەوتوو و بە زۆر نێردرانەوە ناوچەی خۆیان.
باسی لەوەشکرد، هێزێکی تایبەتیان بۆ تەرخان کراوە بۆ گەڕاندنەوەیان، هەروەها داوای لە سەرۆک قەیس سەعید کرد، گرنگی بە داواکارییەکانی ژنان بدات، هەژارانی وڵاتەکەی پشتگوێ نەخات.
ت.پ