شەڕڤانانی یەپەژە: ئێمە هێزی خۆمان لە بەرخۆدان و خۆڕاگریی گەلەوە وەردەگرین

شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) ڕایانگەیاند کە ئەوان هێز و ئیرادەی خۆیان لە بەرخۆدانی گەل وەردەگرن و بە ڕۆحی ئەو بەرخۆدانەوە بەرگری لە خاکەکانیان دەکەن لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک.

 حەسنە محەمەد

 

 کۆبانێ- ماوەی ١٣ ساڵە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەوڵی داگیرکردنی خاکەکانی ڕۆژئاوا و لەناوبردنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ١٩ی تەمووز دەدات، گەلی ڕۆژئاوا بە هەموو پێکهاتەکانیەوە، بەرەنگارییەکی مێژوویی لە دژی ئەم هەوڵانە دەنووسنەوە، هەروەها شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئازایانە تێکۆشان دەکەن، ئەوان بەرپرسیارێتی پاراستنی خاک و دەستکەوتەکانیان لە ئەستۆ گرتووە، شەڕڤانان بە خۆڕاگری داعشیان تێکشکاند و بەرگرییان لە ناوچەکەیان کرد، بەرخۆدانی گەل و شەڕڤانان لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاقیش نیشانی دەدات کە ناهێڵن هیچ کەسێک زەویەکەیان داگیر بکات.

 

 شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان - یەپەژە بە ئاژانسەکەمانیان ڕاگەیاندووە، ئەوان هەمیشە لە جووڵەدان بۆ پاراستنی خاک و گەلەکەیان و هەرگیز ملکەچبوون قبوڵ ناکەن، چونکە بە بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆیان پەروەردە دەکەن.

 

 'گەل ئامانج و هێرشەکانی داگیرکەر دەشکێنێت'

 

 ئارین ئەحمەد بە ناردنی سڵاوەکانی بۆ بەرخۆدانی ئیمراڵی دەستی بە تێبینییەکانی کرد و وتی: ئێمە سڵاوەکانمان دەنێرین بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ڕێبەر ئاپۆ ڕێگای ئاشتی و ئاسایش بە بیرکردنەوە و فەلسەفەی خۆی نیشانی گەل دا، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لەدژی هەرێمەکانی ئێمە هێرش دەکات، سەرەڕای هێرش و هەڕەشەکانی لەشکرکێشی بۆ سەر ناوچەکە، گەل دەستبەرداری خۆڕاگری خۆیان نابن و ملکەچبوون ڕەتدەکەنەوە، ئامانجی داگیرکاری لە ڕێگای هێرشەوە گورزێکە لە سیستەمی نەتەوەیی دیموکراتیک و لەناوبردنی یەکسانی گەلان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، گەل لە ڕێگەی خۆڕاگری لە بەنداوی بەرخۆدان لە تشرین، نیشانی جیهانی دا کە هەموو پلان و هێرشەکانی داگیرکەری بێهودەیە و بە خەباتی خۆیان ئەو هێرشانە تێکدەشکێنن،  دەوڵەتی تورک هەرگیز ناتوانێت لە ڕێگەی هێرشەکانییەوە فەلسەفە و بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی و یەکسانی لە کۆمەڵگەدا لەناو ببات، ئێمە بەو فەلسەفەیە گەورە بووین و بەردەوامین لە بەرخۆدانمان.

 

 

 'ئێمە هێز و ئیرادەی خۆمان لە گەل وەردەگرین'

 

 ئارین ئەحمەد جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان هێز و ئیرادەی خۆیان لە بەرخۆدان و خۆڕاگری گەلەوە وەردەگرن و وتیشی: هەرچەندە ڕۆژانە قوربانی و برینداربوون هەیە، بەڵام بەرگری و خۆڕاگری گەل لە بەنداوی تیشرین گەورەترین وەڵامە بۆ هێرشەکانی داگیرکاری، گەل لە پێشەنگی بەرخۆدانەوە پەیامێک بۆ جیهان دەنێرن کە کەس ناتوانێت خاکی ئێمە داگیر بکات، ئێمەی شەڕڤانانیش هێز و ئیرادەی خۆمان لە خۆڕاگری و بەرخۆدانی گەلەکەمان وەردەگرین، ئێمە هێز لە پاڵپشتی و هاوپشتی گەلەکەمان وەردەگرین، ئێمەش وەک ژنە شەڕڤانان لە بەرەکانی شەڕدا بەرگری لە خۆمان و خاکەکەمان دەکەین، ئێمە بەرپرسیارێتی پاراستنی گەلەکەمانمان لە ئەستۆ گرتووە و ئەم بەرپرسیارێتییە هەڵدەگرین، ئێمە وەک یەپەژە هەموو ژنانی جیهان دەپارێزین نەک تەنیا کوردەکان، چونکە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ هەموو ژنانی گرتۆتەوە، ئێمە ئاگاداری دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەبین و بەرگری لێدەکەین.

 

 'بە ڕۆحی خەباتگێڕانەی گەلی شۆڕشگێڕ بەرخۆدان دەکەن'

 

 هەروەها ڤیان کۆبانێ باسی لە بەرخۆدانی گەل و شەڕڤانانی دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرد و وتی: ئێمە بە پرۆسەیەکی زۆر گرنگ و سەختدا تێدەپەڕین، بەرخۆدان و ئیرادەی گەل لە تەکنیک و هێرشەکانی داگیرکاری گەورەترە، ئەردۆغان بە فڕۆکە هێرش دەکاتە سەر گەل، گەل پەیامی بەرخۆدان و خەبات دەنێرێت، هەرچەندە لە پێناو ئەم بەرخۆدانەدا ڕۆژانە منداڵەکانی دەکاتە قوربانی، بەڵام هێشتا خۆڕاگر دەبێت، بەرخۆدانێکی مێژوویی لە لایەن شەڕڤانانی یەپەژە و هەسەدە لە بەرەکانی پێشەوە و هێڵی سەرەکی دەنووسرێت، یەپەژە ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە پڕۆسەی بەرگریکردن لە خاکەکەی و ڕێگریکردن لە داگیرکردنی خاکەکەی لەلایەن داگیرکەرەوە، گەل و شەهڕڤانان بە ڕۆحی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕەوە بەرەنگاری داگیرکەران دەبنەوە و لە پێشەنگی بەرخۆداندا چالاکییەکانی ڕۆژانەیان بەڕێوەدەبەن، ئەوان لە بەنداوەکەوە دەنگی بەرخۆدان بەرز دەکەنەوە.

 

 'یەپەژە بووەتە هیوا بۆ ژنان'

 

 ڤیان کۆبانێ ڕایگەیاند کە یەپەژە بووەتە هیوایەک بۆ ژنان و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: یەکینەکانی پاراستنی ژنان بۆ ڕزگارکردنی ژنان لە زنجیرەکانی کۆیلایەتی، کە هەمیشە بۆ ئازادیی لەلایەن کۆمەڵگە و خێزانەوە ڕێگرییان لێکراوە، ڕووبەڕووی کۆیلایەتی بوونەتەوە، یەپەژەش هیوایەک بۆ ئەو ژنانە، لە سایەی بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە ئەمڕۆ ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا جێگەی خۆیان دەگرن، بەتایبەتی لە هێزی سەربازیدا، و بوونی خۆیان دەسەلمێنن، ژنان پڕۆسەی نەتەوەی دیموکراتیک کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردبوو تەواو دەکەن و لەسەر زەوی جێبەجێی دەکەن، داوا لە کۆمەڵگە دەکەم لە ڕێگای ئازادی ژنان نەوەستێت، ئەوان دەبێت خۆیان پەروەردە بکەن و خۆیان لە خەباتدا بەهێز بکەن، و ئیرادەیان هەبێت.