سێهەمین پلاتفۆڕمی " کۆنفڕانسی نەتەوەی ژنانی کورد لە باشووری کوردستان" بە ئامادەبوونی ژنانی پارچەکانی کوردستان بەڕێوەچوو
لە شاری سلێمانی، " پلاتفۆڕمی یەکگرتووی ژنانی کورد"، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ژنانی سیاسیی و بزوتنەوە و ڕێکخراوەکان لە هەر چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی کوردستان، بۆ ئامادەکاری سێهەمین کۆنفڕانسی نەتەوەی ژنانی کورد لە باشووری کوردستان سازکرا.

هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە هۆتێل ڕامادا، لە شاری سلێمانی، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەست بە گفتوگۆکردن لەسەر سێهەمین " کۆنگرەی نەتەوی ژنی کورد لە باشووری کوردستان " ئەنجامدرا، کە کۆنگرەی یەکەم لە شاری ئامادەی باکووری کوردستان و کۆنگرەی دووەم لە شاری هەولێر ئەنجامدراوە، کە ئێستا بە هاوکاری و پێکەوەی ژنانی پارچەکانی دیکەی کوردستان، لە شاری سلێمانی ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی سێهەمی ژنان دەکرێت، سەرەڕای ئەنجامدانی کۆنفڕانسسی ژنانی کورد لە باکووری کوردستان و ڕۆژئاوا و هەروەها لە ئەوروپاش ئەنجامدرا، بۆیە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا لە باشووری کوردستانیش کۆنگرەی نەتەوەی ژنی کورد لە باشووری کوردستاندا ئەنجامبدرێت، لە ئێستادا بە ئامادەبوونی ژنانی سیاسیی و چالاکوانانی ژن لە تەواوی پارچەکانی کوردستان، ئامادەکاری و خۆبەڕێکخستن بۆ ئەنجامدانی سێهەمین کۆنگرەی نەتەوەی دەکرێت، کە لەسەر ئاستی هەر چوار پلاتفۆڕم و ژنانی ئەوروپا نوێنەرایەتییەک پێکدەهێیندرێت، کە هەڵدەستێت بە ئامادەکاری بۆ سێهەمین کۆنگرەی نەتەوەی ژنی کورد لەباشووری کوردستاندا.
لەسەر داوای لیژنەی کۆنفڕانسی ژنانی کورد، بە بەشداری ٢١ پارت و ڕێکخراوی ژنان، لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٥دا، لە شاری سلێمانی بۆ ئەنجامدانی کار و خەبات کۆبوونەوە، کە بڕیارە سەرەکییەکان لە کۆبونەوەکەدا بەم شێوەیە در
- لیژنەکە خۆی وەک پلاتفۆڕمی ژنانی کورد ڕابگەیەنێت.
-ئەو پارت و ڕێکخراو و کەسایەتیانەی کە بەشێکنین لە پلاتفۆڕمەکە بەشداری پێبکرێن و پلاتفۆڕمەکە فراوانبکرێت.
- لە هەر پارچەیەکی کوردستان و ئەوروپا پلاتفۆڕمی یەکێتی ژنانی کورد پێکبهیندرێت و کۆنفڕانسی خۆیان بەڕێوەببەن.
- لە باشووری کوردستان کۆنفڕانسی یەکێتی ژنانی کورد بەڕێوەبچێت.
- هەموو ساڵێک لە یەکێک لە پارچەکانی کوردستان ڤیستڤاڵی کولتووری و هونەری ژنانی کورد بەڕێوە بچێت.
لە ماوەی حەوت مانگدا، پلاتفۆڕمەکە بە بەشداری ڕێکخراو کەسایەتییەکان فراوان کرا، کە ژمارەی ئەندامان گەیشتە ٣٧ پێکهاتە، لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری کوردستان پلاتفۆڕم و کۆنفڕانس بەڕێوەچوو، هەروەها کۆنفڕانسی پەرلەمانتارانی ژنانی کورد بەڕێوەچوو، پاشان لە ٤ی تسرینی یەکەم، کۆنفڕانسی پلاتفۆڕمی یەکێتی ژنانی باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت، کە ئەوروپا پلاتفۆڕمی ڕاگەیاندن و کارەکانی کۆنفڕانس بەڕێوەدەبات، لەو ماوەیەدا، لەسەر ڕۆژەڤەکانی سیاسیی و ژنان چوار ڕاگەیاندراو لەسەر ناوی پلاتفۆڕمی گستی بڵاوکرانەوە، لە ٣ی ئاب لەسەر جینۆسایدکردنی ژنانی ئێزیدی چالاکی و ڕاگەیاندن ئەنجامدرا، شارەوانییەکانی باکووری کوردستان، ڕۆژئاوای کوردستان و باشووری کوردستان کۆبوونەوە، بۆ ڕاگەیاندن و کۆنفڕانسی پلاتفۆرمی باشووری کوردستان کارێکی چالاک بەڕێوەچوو، لە کۆنفڕانسەکەدا جەخت لەوە کرایەوە، پلاتفۆڕمەکە کارەکانی خۆی هەڵبسەنگێنێت لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە بۆ ئامادەکارییەکانی کۆنفڕانس، لەسەر ڕێککەوتنێک بنەمایی یەکێتی نەتەوەیی چوارچێوەیەک دیاری بکات بۆ ئەو قۆناغە گفتوگۆیەک ئەنجامبدات.
لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک لە ژنانی چالاکوان و سایسەتمەدار بەشداربوون، کە لەم ڕێکخراو و لایەنانەی خوارەوەدا خۆی دەبینێتەوە:
- یەکێتی نیستیمانی کوردستان - یەنەکە.
- یەکێتی ژنانی کوردستان.
- ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان.
- کۆنگرەی ستار.
- تەڤگەری ژنانی ئازاد- تاژێ.
- پارتی یەکێتی دیموکراتیک- پەیەدە.
- کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە.
- تەڤگەری گۆڕان.
- پارتی دیموکراسی و وەک هەڤی گەلان- دەم.
- پارتی هەرێمە دیموکراسیەکان.
-پارتی هەرێمە دیموکراسییەکان.
- ڕێکخراوی ژنانی زەحمەتکێشانی کوردستان.
- حیزبی سیوعی.
- حیزبی سۆسیالیت.
- لیدەری ئاستی.
- پارتی دیموکراتیک و سۆسیالیت- پەدەسە.
- کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کژار.
- تەڤگەری ژنانی ئێزیدی.
- کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان.
- Bûroya el wahde
- تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا.
- ڕێکخراوی پەیوەندیەکانی ژنانی کورد- ڕیپاک.
- شەپێلا پێشەڕۆژی کوردستان.
- پارتی یەکێتی دیموکراتیک لە سوریا.
- پارتی مرۆڤایەتی و ئازادی .
- ڕێکخراوی ئازادبوون.
ئامانجی ڕێککەوتنەکان بەمشێوازەبوو:
- داننان بە پارچە پارچە بوونی نەتەوەی وەک کێشەی بنەڕەتی و تێپەڕاندن بە گەیشتن بە یەکێتی نەتەوەی لە ڕیگەی خەبات بۆ ڕزگاری خوازی ژنان، وە بەدیهینانی دیموکراسی کوردی و ئاشتی و ناوخۆی لە ڕێگەی پڕەنسیپەکانی کۆمەڵگەی ژنانەوە، بۆ ئەو مەبەستە دەستبەکاربوونی یەکڕیزی هەموو ژنانی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات لە دەوری بەها نەتەوەی و دیموکراسی و ئازادیخوازەکان.
- گەیشتن بە یەکێتی نەتەوەی لەسەر بنەمایەک کە هەموو جیاوازیە نەتەوەیەکان لە خۆ بگرێت، بەبێ گوێدانە ئایدۆلۆژیا، حیزب، چین، ڕەگەز، یان بیروباوەڕ.
- بەرەنگاربونەوەی ئەو سیاسەتە ڕەگەزیانەی کە لە ئەنجامی کۆلۆنیالیزم و داگیرکاری و سیستمی پیاوسالاری پەرەیان پێدراوە، ئەو توندوتیژی و هەڵاواردن و نادادپەروەرییە کە بەرامبەر ژنان دەکرێت، لە ئەنجامی ئەو سایەتانەدا دێتە ئاراوە.
- خەباتکردن بۆ پێگەی گەلی کورد لە چوارپارچەی کوردستان، بەرەنگار بونەوەی ئەو سیاسەتانەی نکۆڵی، لەناوبرد، ئاسمیلەکردن، ئسیتغلالکردن کە لەلایەن دەوڵەتانە دژی بەرژەوەندی گەلی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، هەروەها بەرەنگاربونەوەی هێرشەکانی سەر دەستکەوت، جوگرافیا و دیمۆگرافیای مێژووی گەلی کورد.
- داننان بە پارچەپارچەبوونی نەتەوەی وەک کێشەی بنەڕەتی ژنانی کورد و سەرچاوی پرسی ژن و بەڕێکخستنبوونی یەکڕریزی نەتەوەی لە هەموو ڕەهەندەکانی وەک سیاسیی، کۆمەڵایەتی، کولتووری، یاسای، ئیکۆلۆژی و پەروەردەی، لە ڕێگەی یەکگرتویمانەوە لەسەر بەنەمانی نەتەوەی.
- کارکردن لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بۆ گەیستن بە بونیادنانی ژیانیکی ئازاد و یەکسانی بۆ گەل و ژنانی کوردستان.
- دامەزراندنی پەیوەندی و هاوپەیمانی لەگەڵ ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرتاسەری جیهان و پێکەوە تێکۆشان، هاوتەریب لەگەڵ بنەماکانی یەکسانی و ئازادی و ئاشتی و دیموکراسی و بەردەوامی ئیکۆلۆژیمان.
لە کۆتایدا بڕیار لەسەر سێهەمین کۆنگرەی نەتەوەی ژنی کورد لە باشووری کوردستان، لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، درا.
" ئەندامانی کۆنگرەی نەتەوەی ژنی کورد لە ڕێگی لیژنەکانەوە کار لەسەر داواکانی ژنان دەکەن "
سەیوان ڕۆستەم، داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان و ئەندامی پلاتفۆڕمی یەکێتی نەتەوەی ژنانی کورد لە باشووری کوردستان، باس لە کۆنگرەی یەکێتی نەتەوەی ژنانی کورد لە باشووری کوردستان دەکات، دەڵێت: ئامانج لە پلاتفۆڕم و کۆبونەوەی ئەم جارەی ژنان لە ناوچەکەدا، لەسەر دروستکردنی هەماهەنگی و پێکەوەی و گوێگرتن بۆ بیروڕاکانی یەکدی و پێشنیارکردنی بیروڕاکانی ژنان لە تەواوی پارچەکانی کوردستان و ئەروپاش، تا پێکەوە کار لەسەر داواکارییەکانی یەکدی بکەین، لە تەواوی پارچەکانی دیکە ژنان بەشداریان لەم پلاتفۆڕمەی یەکێتی نەتەوەی ژنانی کورد لە باشووری کوردستاندا کردووە، ژنان لە پارچەکانی دیکەی باکووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستاندا پێکەوە هاودەنگ و هاو هەڵوێستبوون، لە ئێستدا لە باشووری کوردستان کۆنگرەی خۆیان بۆ پێشنیارکردنی کارەکانیان بۆ ژنان دەخەنە ڕوو، تا کار لەسەر پڕۆژەکان بۆ ژنانی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت، لێرەدا ژنان پێکەوە بیروڕاکانیان ئاڵوگۆڕدەکەن، تا بزاندرێت نزیکبونەوەی ژنان لە پارچەکانی دیکەی کوردستان چ ئامانجێک و دەستکەوتێکی لێ دەکەوێتەوە، هەروەها بە یەکێتی و پێکەوەی کار لەسەر ئەو پێشنیار و ئامانجانە بکەین.
لە کۆتایی قسەکانیشیدا، ڕایگەیاند: لە کۆبونەوەکەدا دوای ناساندنی ئەندامان، لە ڕێگەی خوێندنەوەی ڕاپۆرتی کار و خەباتی ژنانی باشووری کوردستان، باس لە کار و خەباتی ژنانی باشووری کوردستان کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە تا ئێستە ئەنجامدراوە دەکرێت، هەروەها لەگەڵ ژنانی پارچەکانی دیکە باس لە کارو خەباتی ئێمەی ژنان لە باشووری کوردستان و کارو تێکۆشانی ژنانی پارچەکانی دیکەی کوردستان دەکەین، لەسەر ئەو کارانەی لە پارچەکانی دیکەی کوردستان و باشووری کوردستان دەست بە کاری خۆمان دەکەین، لە ناو کۆنفڕانسەکەدا ئامانجەکان و کارەکانمان بە گروپ پێشنیار دەکەین، لە دوای تەواوبوونی کۆنگرەکە هەموو ژنان لە ڕۆژانی ڕابردوودا لیژنەکانمان پێکدەهێنین تا بتوانین کار لەسەر تەواوی پێشنیارەکان بکەین و کۆنفڕانس پیکبهێنین.