لە سلێمانی کۆبوونەوەی ژنان بۆ ئامادەکاری پلاتفۆڕمی یەکگرتوویی ژنانی کورد لە باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت
لە سلێمانی کۆبوونەوەی ژنانی چالاکوان و پارتە جیاوازەکان بۆ گفتوگۆکردن و ئامادەکاریەکان بۆ پلاتفۆڕمی یەکگرتوویی ژنانی کورد لە باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت.

سلێمانی
ئەمڕۆ ٢٧ی ئەیلوول، لە سلێمانی کۆبوونەوەی ژنانی چالاکوان و پارتە جیاوازەکان بۆ گفتوگۆکردن و ئامادەکاریەکان بۆ پلاتفۆڕمی یەکگرتوویی ژنانی کورد لە باشووری کوردستان دەستیپێکردو تا ئێوارە بەردەوام دەبێت.
سەیوان ڕۆستەم، چالاکوانی ژنان سەبارەت بە کۆبوونەوەکەیان بۆ ئاژانسەکەمان وتی: ئێمە ئەمڕۆ کۆبوونەوەمان ئەنجامدا بۆ ئەوەی ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانەی پیشتر هەمووی بخەینەڕوو کە چی کراوەو ئەو هەنگاوانەی کە نراون لە باشووری کوردستان، بۆ بەستنی کۆنفرانسی نەتەوەیی ژنی باشوور، لەم کۆبوونەوەیەی ئەمرۆدا ئەو ڕاپۆرتە ئەخوێنینەوەو ئەو هەنگاوانە دەخەینەڕوو کە کاری ]پێکێراوە، لەگەل دیاری کردنی کاتی کۆنفرانس.
وتیشی: گوی دەگرین لەو ژنانەی کە بەشداربوون لە پارچەکانی دیکەی کوردستان و ئەوروپا، بۆ ئەوەی بزانین ئەوان چۆن ئەم کۆنفراسەیان ئەنجامداوە، سوود لە ئەزموونی ئەوان وەربگرین بەیەکەوە گفتوگۆ دەکەین بۆ ئەوەی کۆنفرانسێکی ڕێکوپێک ئەنجام بدەین.