شاندی هەدەپە سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٨ی ئەیلول لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە پێشوازی کرا لە شاندی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" کە لە هەردوو پەرلەمانتاری پارتەکە مەحمود تورخول و مەرال دانش بێشتاش پێکهاتبوون.
شاندی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجەیان، پەرلەمانتارێکی ئەندامی شاندەکەش ئاماژەی بە ڕۆڵی ژنان دا لە بەڕێوەبردنی هەڵەبجەدا، وتیشی ئێمە هەرگیز هەڵەبجە لەبیرناکەین بۆ ئێمە جیاوازی نییە کام پارچەی کوردستانە، بەڵام دڵمان لە هەلەبجەیە.
هەڵەبجە
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی هەدەپە کە پێکهاتبوون لە پەرلەمانتاران مەرال دانش بێشتاش و مەحمود تورغول، سەردانی پارێزگای هەڵەبجە و مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجەیان کرد، ەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیشدا، مەرال دانش بێشتاش مەبەستی سەردانی شاندەکەی خستەڕوو وتی: "ئێمە لە باکور و باشور و ڕۆژهەڵات قڕکردنی هەڵەبجە و گەلی کورد لەبیر ناکەین و ئەگەر بە جەستە لە باکور و ئامەد بین ئەوا دڵمان لە هەڵەبجە بووە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە هەموو جیهان هێرشدەکاتە سەر کورد و ژن و منداڵ و خێزانی کورد بوونەتە قوربانی، "هەست بە دڵ تەنگی دەکەم پاش ٣٣ ساڵ دیمەنەکانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجەم بینیوە و هەڵەبجە ناسنامەی کورد و کوردستانە.
مەرال لەبارەی پێگەی ژنان لە پارێزگاکەدا باسی لەوەکرد کە یەکەمجارە سەردانی هەڵەبجە بکات وهەبوونی ژن لە بەڕێوەبردنی شارەکەدا ئەوی دڵخۆش کردووە کە لە سەردەمی عادیلە خانەوە تاوەکو ئێستا ژنان پێگە و ڕۆڵی باڵایان هەبووە.
پاشان لەلایەن فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان و عێراق، مەبەستی سەردانەکە زیاتر ڕونکرایەوەو کە یەکگرتن و پێکەوەی کوردانە لە هەرچوار پارچەی کوردستان، هەروەها جەخت لە پشتگیری خەبات بۆ کوردانی باکور کرایەوە کە تاوەکو ئیستا خاوەنی یەک بیرو ڕاو یەک خەباتن.
لەکۆتاییدا شاندی هەدەپە چەپکە گوڵی ڕێزو وەفایان لەسەر مەزاری شەهیدان داناو کۆتاییان بەسەردانەکەیان هێنا.